ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/4/16، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازیان کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی هەناردەکارانی وڵاتی تورکیا کە بەرپرسی بەشی بازرگانی و ئابووری کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر یاوەری دەکردن.
ئامانج لە سەردانی شاندی میوان بۆ ژوور، یەکترناسین و پێشەکیەك بوو بۆ ئامادەکاری کردن سەبارەت بە رێکخستنی ئەو دیدار و کۆڕبەندە بازرگانیەی کە بڕیار وایە لە کۆتایی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر لە نێوان کۆمپانیاکانی تورکیا و هەرێمی کورد