رۆژى 29/6/2022 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى محه‌ممه‌د مسته‌فا ئه‌مين به‌ڕێوبه‌رى گشتى ژوور پێشوازيان كرد له تولگههان به‌ڕێوبه‌رى گشتى هێڵى فڕۆكه‌وانى (Turkish Airlines) له هه‌رێمى كوردستان.
له ديدارێكدا جێگرى سه‌رۆكى ژوور داواى كرد ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كه تۆمارن له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر له كاتى گه‌شته‌كانيان به‌م هێڵه داشكاندنيان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها داواى كرد كه كاتى گه‌شته‌كانيان بكه‌نه رۆژ چونكه زۆربه‌ى كاتى گه‌شته‌كانيان له دره‌نگانى شه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى هێڵى فڕۆكه‌وانى (Turkish Airlines) رايگه‌ياند: ئێمه به نيازين له كۆتايى مانگى 7 له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر كۆڕبه‌ندێك ساز ده‌كه‌ين بۆ پيشاندانى كار و چالاكى و خزمه‌تگوزارييه‌كانمان له هه‌مان كاتيشدا يادداشتێك له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر واژوو ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كۆمپانيايه‌ك له رێگه‌ى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر گه‌شت به فڕۆكه‌ى هێڵى توركيش بكات ئێمه داشكاندنى ته‌واوى بۆ ده‌كه‌ين هه‌روه‌ها ئێمه هه‌ماهه‌نگ ده‌بين له‌گه‌ڵ كۆمپانياكان له كاتى سازدانى هه‌ر بۆنه‌يه‌كى بازرگانى، گه‌شت و گوزار و پێشانگاكان.