رۆژى 10/2/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له د. عومەر ئەحمەد ئەلكەندەری كونسوڵى كوێت له كونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاتى كوێت له هه‌ولێر.
له دانيشتنێكدا مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى كوێت و هه‌رێمى كوردستان كرا.
سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى كوێت په‌يوه‌ندييه‌كى مێژووييان هه‌يه به‌ڵام په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمان له ئاستى پێويست نيه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش پاڵپشتى و ئاسانكارى ده‌كات بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ وڵاتى كوێت.
د. دارا وتى: ئێوه وه‌كو كونسوڵخانه هه‌وڵبده‌ن شاندێكى ژوورى بازرگانى كوێت و خاوه‌ن كار و كۆمپانياكانى ئه‌و وڵاته بهێننه هه‌رێمى كوردستان و ديدارى B2B و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانان و خاوه‌نكارانى هه‌رێمى كوردستان سازبكهين ئێمه‌ش وه‌كو ژوور به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌روو هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو به گشتى له هه‌موو روويه‌كه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌يه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانى كه‌نداو هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆ هه‌يه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى به‌هێزه بۆ پێشخستنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان هيواشى خواست وڵاتى كوێتيش له ماوه‌يه‌كى نزيكدا هێڵى راسته‌وخۆى ئاسمانى بكاته‌وه له گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
له لايه‌ن خۆيه‌وه كونسوڵى كوێت ده‌ستخۆشى لێ‌كردن بۆ تێبينييهكان، پاڵپشتى خۆى دووپات كرده‌وه و به‌ڵێنى دا كارى له‌سه‌ر بكات.