راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران سه‌باره‌ت به ئاگاداری گەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران رایگه‌یاند :
هەر وەکو پێشتر رامانگەیاندبوو بەمەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمێکی گونجاو تاکو گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ولاتی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەل بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچین ی ئێران و هەروەها لەگەل کۆمپانیاکانی دڵنیایی(بیمە) ئێران.
ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وەلاتی ئێران بکەن، و دەتوانن لە رۆژی سێ شەممەوە رێکەوتی ( ١٠/٨/٢٠٢١ ) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن ورێکارەکان بەم شێوەی خوارەوە رێکخراون:
١- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
٢- پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی( دفتر رخصة تجوال السیارات كمرك) لە گەلیان دابێت.
٣- پێویستە مۆلەتی شۆفێری نێودەولەتیان هەبێت.
٤- پێویستە سالیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
٥- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.
٦- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.
٧- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
٨- لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێرییە.
٩- ئەو گەشتیارانەی کە زیادتر لە (١٠) رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی ئەینی ( جمعه ) لە بە پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەرەدانی ئێران بکەن.
١٠- رسوماتی دلنیایی(بيمة) و دەستەبەری(ضمان)گەراندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە (105$) سەد و پێنج دۆلاری ئەمریکییە.
١١- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە (بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران) بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران
ئاگادارى
له 24-27/ 8/ 2021 له چوارچێوه‌ى پازدهمين كۆڕبه‌ندى هاوكارى ئابوورى توركى - عه‌ره‌بى، پێشانگاى ته‌كنه‌لۆژيا و مه‌وادى خۆراك و كشتوكاڵ و پێداويستى هۆتێل له شارى ئيسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ زانيارى زياتر و به‌شداريكردن له‌م پێشانگايه، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكه‌ن.
1- دوا به دواى نوسراويان (3583) له 27/7/2021 يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق به نوسراويان (3827) له 10/8/2021 ئاگادارييان كردينه‌وه كه دواى په‌يوه‌ندى كردن به لايه‌نى رێكخه‌رى (25مين پێشانگاى دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى مه‌واد و گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وام كه بڕيار بوو له شارى رمينى ئيتاڵيا له 26-29/ 10/ 2021 سازبكرێت) بۆيان روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ى مافى به‌شداربوونيان هه‌يه له‌م پێشانگايه ته‌نها خاوه‌ن كۆمپانياكانى ئوردنن بۆ زانين له‌گه‌ڵ رێزدا.
2- دوا به دواى نوسراويان (1963) له 15/4/2021 يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق به نوسراويان (3834) له 11/8/2021 ئاگادارييان كردينه‌وه كه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ورده‌كارى ته‌واويان له لايه‌ن رێكخه‌رى پێشانگاكانى ئۆكڕانيا ده‌ستنه‌كه‌وتووه و هه‌وڵيان داوه به جۆره‌ها شێوه په‌يوه‌ندييان پێوه بكه‌ن به‌ڵام هيچ ئه‌نجامى نه‌بووه بۆيه داوا ده‌كه‌ن ناوى كانديدكراون بۆ ئه‌م پێشانگايه بكشێننه‌وه و داواى لێبوردنيان كردووه له وه‌رگرتنى ناوى هيچ كانديدێك بۆ زانين له‌گه‌ڵ رێزدا.
وۆركشۆپێك له‌سه‌ر سياسه‌تى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا سازكرا
رۆژى 4/8/2021 به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراق، به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، نوێنه‌رى گه‌وره كۆمپانياى وزه‌ى به‌ريتانى (كهپيتاڵ ئێنێرگى) و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كۆمپانياكانى بوارى وزه له هه‌رێمى كوردستان، وۆركشۆپێك به شێوه‌يه‌كى ئۆنلاين ده‌رباره‌ى سياسه‌تى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا سازكرا.
ئامانجى وۆركشۆپه‌كه پشتگيرى كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگيه بۆ كۆمپانياكانى وزه له عێراق له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيان به‌خشه‌كان و ئه‌و گازانهى كه ده‌بنه هۆى گه‌رمبوون و تێكدانى كه‌ش و هه‌واى زه‌وى، هه‌روه‌ها پشتگيرى كردن بۆ پرۆژه‌كانى دابين كردنى وزه‌ى خاوێن و چاندنى دار و پشتێنه‌ى سه‌وزايى له ده‌وروبه‌رى شاره‌كان.
له ماوه‌ى پێشوو وۆركشۆپێك به ئاماده‌بوونى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى و نوێنه‌رى رێكخراوى (UNDP) و ده‌سته‌ى ژينگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به‌م بابه‌ته به‌ڕێوه‌چوو، وا بڕياره وڵاتى عێراق 15%ى گازى دوانه ئۆكسيدى كاربۆن كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى 100 مليار دۆلار كرابوو.
يوسف موئهيد نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد رايگه‌ياند: پاش ئه‌وه‌ى عێراق چووه نێو رێككه‌وتنى پاريس ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جيهان، عێراق به جدى به هاوكارى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م گازانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆى تێكچوون و گه‌رمى زه‌وى، له ئێستاش وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى له دوايين ئاسته له‌گه‌ڵ كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگى بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيانبه‌خشه‌كان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، وتارێكى پێشكه‌ش كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
سەرەتا پێمخۆشە بەخێرهاتنتان بکەم بەو هیوایەی ئەم وۆرکشۆپەو هاوتاکانی بمان گەێێنێتە ئەو ئاستەی کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی شیاوی خۆی بەرجەستە بکات لە کەمکردنەوەی دەردانی گازەکانی خانووی شووشەبەند.
سوپاس و رێزی تایبەتیمان ئاراستەی وەزارەتی ژینگەی عیراقی دەکەین بۆ ئەو رۆڵە گرینگەی دەیگێڕێ لە پێناو پاراستی ژینگەو بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لەم بوارە.
بەخێرهاتنی نوێنەرانی کۆمپانیای کەپیتەل ئێنێرگی بریتانی دەکەین و هیوای کاری بەرهەمداریان بۆ دەخوازین لە گەل کۆمپانیا پەیوەندارەکانی کوردستان.
هەروەك ئاشکرایە پیسبوونی ژینگە کێشەیەکی نێودەوڵەتیە و کاریگەرە نێگەتیڤەکانی بە ئاسانی هەستی پێدەکرێ وئەگەر وابڕوات ژیانی مرۆڤایەتی دەکەویتە ژێر مەترسی ، بۆیە پێویستە هەر لە سەر ئاستی تاکە کەسی تا دەگاتە ئاستی دەوڵەت و دەزگا پیشەسازیە گەورەکان کە هۆکارن بۆ دەردانی گازەکاربۆنیەکان هەر یەکەو لە ئاستی خۆی رۆڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازەکانی خانووی شووشەبەند کەم بکاتەوە و ئەم کەمکردنەوەش بە تایبەتی لە سەر ئاستە بەرزەکان پێویستی بە تەکنەلۆجیای سەردەم و تەمویلکردنی نێودەوڵەتی هەیە چونکە پیسبوونی ژینگە سنووری نیە ووابەستە نیە بە شوێنێکی دیارکراو.
کەرتی تایبەتی کوردستان ئامادەیە بە گوێرەی توانا و ئەو هاوکاری و تەمویلە نێودەوڵەتیەی بەدەستی دەگات رۆڵی کارای خۆی لەم بوارە بەرجەستە بکات ، بۆ زانین لە کوردستان دەستپێشخەری باش کراوە پێویستە لەبەر چاو بگیرێت و کاری پۆزەتیڤانەی لە سەر بکرێ.
رۆژانی( 1-3 حوزەیران 2021) بە هاوکاری وەزارەتی ژینگەی عیراقی و (UNDP) وۆرکشۆپێك بۆ ماوەی (3 رۆژ) لە هەولێر سازکرا بە بەشداربوونی وەزارەتە پەیوەندارەکانی عیراق و دەستەی ژینگەی کوردستان و نوێنەری کەرتی تایبەتی کوردستان لە ژێر ناوی (دیارکردنی ئاستی بەرزخوازی بەشداربوونی نیشتمانی عیراق) بۆ رێککەوتننامەی پاریس، نوێنەرمان بەشداری کارای لەم وۆرکشۆپە کرد و ئامادەیی کەرتی تایبەتی پەیوەنداری پیشاندا بۆ زیاتر بەرجەستەکردنی رۆڵیان لەم بوارە ئەگەر هاوکاری تەکنیکی و تەمویلی پێویستیان بۆ فەراهەم بکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازەکاربۆنیەکان و دامەزراندنی پرۆژەی نوێی پشتبەستوو بە وزەی نوێ بۆوە و چاندنی دارستانی گەورە.
دووبارە بەخێرهاتنتان دەکەم و هیوادارم ئەم وۆرکشۆپە دەستپێك بێت بۆ هاوکاری نێوان کۆمپانیای کاپیتەل ئێنێرگی و کۆمپانیا پەوەندارەکانی کوردستان و ژووری بازرگانى و پیشەسازی هەولێریش هەردەم ئاسانکار دەبێت بۆ هەموو لایەك.
پاشان نوێنه‌رانى كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگى به شێوه‌يه‌كى ئۆنڵاين وته و پرێزنتێيشنى خۆيان پێشكه‌ش كرد، وتيان: كۆمپانياكه‌مان له زۆر وڵات كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيانبه‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها باسيان له پرۆژه‌كانى خۆيان كرد كه بڕيار وايه له عێراق جێ به جێ بكه‌ن و كۆمه‌كى دارايى خۆشيان بگه‌يه‌نن، له هه‌مان كات دا باسيان له ته‌كنيكه‌كانى كۆمپانياى خۆيان كرد.
دواتر گفتوگۆى گشتى كرا ده‌رباره‌ى پرۆژه‌كه له لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پوخته و راسپاردهكانيش ئاماده‌كرا.