تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 تەمموز 2021

 

رۆژی 26/7/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی مەلا مەجید سەدیق سێودین جێگری سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە ئەحمەد ئەلزاهیری کونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات لە هەولێر.

لە دیدارێکدا بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕە شاندە بازرگانییەکان باسی لێوەکرا.

کونسوڵی ئیمارات وتی: کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیمارات بە نیازن بە بەهای 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری بازرگانی دوبەی هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆنفڕانسێك بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان سازبکەین.

لە لایەن خۆیانەوە شاندی ژوور پاڵپشت و هاوکاری خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە نیشاندا، هیوایان خواست لە ماوەی داهاتوودا کۆمپانیاکانی تریش لە وڵاتی ئیمارات بێنە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان بکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 27 تەمموز 2021 09:09

ئاگادارى

به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى بولگاريا له‌ عێراق ئاگادارييان كردين كه‌ كۆمپانياكانى ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌ن ئه‌م ماددانه‌ى خواره‌وه‌ هه‌نارده‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

هه‌ر كۆمپانيايه‌ك ئاره‌زوومه‌ندى هاورده‌كردنه‌ با په‌يوه‌ندى بكات به‌ ئيمه‌يڵ ئه‌دره‌سى: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

مادده‌كان (ئاسنى دروستكراو، ره‌ژووى هه‌ڵمى جۆراوجۆر، دانه‌وێڵه‌، زه‌يتى جۆراو جۆر، دار، چيمه‌نتۆى پۆرتلاند، يۆريا، پلاستيك، شيره‌مه‌نى)

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« July 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑