له‌ درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا بۆ شاری ئه‌زمیر له‌ توركیا رۆژى 23/6/2021 شاندى ژوور له‌ پێشانگای نێودەوڵەتی ئه‌زمير  بۆ کەل و پەلی خۆراك، بنیاتنان، کەل و پەلی ناوماڵ و فەرمانگەکان و پێداویستی و بەرهەمە تەندروستییەکان به‌شداربوون و به‌شه‌كانی پیشانگه‌كه‌یان به‌ سه‌ر كرده‌وه‌.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

له‌ رۆژى 23/6/2021 شاندێكی ژوور له‌  پێنجەم کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی عێراقی - تورکی له‌ شارى ئه‌زمير به‌شداربوو، له‌م كۆڕبه‌نده‌ گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ خرانه‌ به‌ر باس كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زياتر كردنى ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كان و ئاستى وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا.

هه‌روه‌ها باس له‌ به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌ گرنگترين ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ خرايه‌ روو كه‌ ده‌بنه‌ هۆى ئاسته‌نگى بۆ بازرگانان و كۆمپانياكان به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.

له‌ كۆتايى كۆڕبه‌نده‌كه‌ش خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرايه‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له‌ لايه‌ن سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور وه‌رگيرا، به‌هۆى ئه‌و رۆله‌ به‌رچاوه‌ى كه‌ گێڕاويه‌تى له‌ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركيا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ست كردن به‌ پرسياريه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى و پشتگيرى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌ڕێز سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، خانوويه‌كى به‌خشى به‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد ئه‌زوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ له‌ 5/6/2021 له‌ چياى مه‌تين له‌ لايه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكى ترى شه‌هيد كرابوو.

ئه‌م كاره‌ خێرخوازيه‌ له‌سه‌ردانێكى خێرخوازى ناوبراو به‌ ياوه‌رى ئومێد خۆشناو پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ماڵى شه‌هيد و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى كه‌ له‌ بارێكى ئابوورى خراپدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن راگه‌يه‌نرا.

شايانى باسه‌ ئه‌مه‌ يه‌كه‌م كارى خێرخوازى سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ نيه‌، چه‌ند جارى تريش كارى له‌و شێوه‌يه‌ى له‌ بارودۆخى جيادا ئه‌نجام داوه‌.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« June 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑