رۆژى 27/5/2021 شاندێكى ژوور كه پێكهاتبوون له د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ژماره‌يه‌ك سه‌رۆك و نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نه‌كانى پيشه‌وه‌ران.
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه ئاگاداربوونه له نزيكه‌وه له ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه پيشه‌وه‌ران هه‌يانه بۆ ئه‌وه‌ى به پاڵپشتى ژوور بيكه‌نه راسپارده‌يه‌ك و پێشكه‌ش به لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بكه‌ن به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
بڕيار وايه له رۆژانى داهاتوودا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه به جودا هه‌ريه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ ژوور راسپارده ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌ش به لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌نديدار بكه‌ن.