یەک شەممە, 02 ئایار 2021 09:53

ئاگادارى

كونسوڵگه‌رى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر-نوسينگه‌ى نماينده‌ى بازرگانى ئاگادارييان كردينه‌وه‌ كه‌ به‌نيازن پێشانگاى كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كيميايى و پتڕۆكيمياييه‌كان و پرۆسه‌ پيشه‌سازييه‌كان سازبكه‌ن له‌ سه‌نته‌رى قاهيره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆنفڕانس و پێشانگاكان له‌ شارى نه‌سر له‌ ماوه‌ى 20-22 /6 /2021 هه‌ر به‌ڕێزێك نيازى به‌شداربوونى هه‌يه‌ با په‌يوه‌نديمان پێوه‌ بكات و بۆ زانين تێچوى سه‌فه‌ركردن و مانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى به‌شداربووانه‌.
له‌گه‌ڵ رێزدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 02 ئایار 2021 09:50

ئاگادارى

كونسوڵگه‌رى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر-نوسينگه‌ى نماينده‌ى بازرگانى ئاگادارييان كردينه‌وه‌ كه‌وا كۆمپانياى نيل بۆ پێشانگا و كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى دوو پێشانگاى پيشه‌سازى تايبه‌تمه‌ند ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى 4-6 /9 / 2021 له‌ سه‌نته‌رى ميسر بۆ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌:
1- پێشانگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نێوده‌وڵه‌تى سێزده‌م بۆ پيشه‌سازى وه‌ره‌قه‌ و كارتۆن و وه‌ره‌قه‌ى ته‌ندروستى و پيشه‌سازى بگۆڕ (Paper-Me2021-Tissue-Me2021).
2- پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌يه‌م بۆ پيشه‌سازى چاپكردن و له‌ قوتونان و به‌رگ كردن(Print2Pack2021).
هه‌ر به‌ڕێزێك له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكاران و كۆمپانيا و كارگه‌كان نيازى سه‌ردانى ئه‌م پێشانگايانه‌ى هه‌يه‌ با سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر بكات بۆ زانينى تێچوى سه‌فه‌ركردن و مانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى به‌شداربووانه‌.
له‌گه‌ڵ رێزدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
 
رۆژى 28/4/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و حاجى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان له‌ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى – به‌ريتانى (IBBC) به‌ سه‌رۆكايه‌تى كريستۆڤ مايكلز به‌ڕێوبه‌رى كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو كرد.
له‌و ديداره‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر سازكردنى دوو كۆنفڕانسى بازرگانى و ئابوورى گه‌وره‌ له‌ كۆتايى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى به‌ريتانيا، له‌ هه‌ردوو شارى له‌نده‌ن و هه‌ولێر.
كريسۆڤ مايكلز رايگه‌ياند بڕيار بوو له‌ مانگى حوزه‌يران كۆنفڕانسى يه‌كه‌م سازبكرێ به‌ڵام به‌هۆى بڕياره‌كانى حكومه‌تى به‌ريتانيا سه‌باره‌ت به‌ توندوتۆڵكردنى رێكاره‌كان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد – 19 ناتوانين ئه‌نجامى بده‌ين بۆيه‌ وه‌كو بڕيارى سه‌ره‌تايى سازكردنى كۆنفڕانسى يه‌كه‌م ده‌خه‌ينه‌ پايزى ئه‌مساڵ له‌ شارى له‌نده‌ن و دواى ئه‌ويش كۆنفڕانسى دووه‌م سازده‌كه‌ين له‌ شارى هه‌ولێر.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2020 ئيش و كاره‌كان ئاڵو گۆڕه‌ بازرگانييه‌كان به‌ره‌و باشى ده‌چن به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى پێدانى پێكوته‌ دژى په‌تاى كۆڤيد – 19 و په‌سه‌ندكردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى، هيواشى خواست به‌ زووترين كات گشت مرۆڤايه‌تى رزگارى بێت له‌م په‌تايه‌.
سه‌رۆكى ژوور وتيشى وڵاتى به‌ريتانيا و كۆمپانياكانى ئه‌م وڵاته‌ تايبه‌تهمه‌ندى خۆيان هه‌يه‌ له‌ لايه‌ن هه‌رێمى كوردستان بۆيه‌ خوازيارين وه‌به‌رهێنه‌رانى به‌ريتانيا به‌شدارى كاراتر بكه‌ن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ تايبه‌ت له‌ سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش پاڵپشتى ته‌واوى ئه‌م سێكته‌رانه‌ ده‌كات، سازكردنى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ش فاكته‌رێكى به‌هێزه‌ بۆ شاره‌زابوون و به‌شدارى زياترى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ به‌ريتانييه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑