تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 ئایار 2021
رۆژى 9/10/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ نه‌واف كيليچ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازكاران و خاوه‌نكارانى توركى - عێراقى.
له‌ ديدارێكدا مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور، سه‌دره‌ددين كه‌مال و سه‌ركه‌وت جه‌مال به‌زاز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانييه‌كان له‌ نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان.
نه‌واف كيليچ وتى: ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌مان  بۆ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازدانى كۆنفڕانسێكى بازرگانى گه‌وره‌يه‌ له‌ كۆتايى مانگى حوزه‌يران له‌ شارى ئه‌زمير له‌ وڵاتى توركيا، به‌ به‌شدارى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌شێك له‌ ژووره‌كانى بازرگانى توركيا و خاوه‌نكار و پيشه‌سازكارانى توركيا و عێراق، هيواى خواست ژوورى بازرگانى هه‌ولێريش به‌شداربن له‌و كۆنفڕانسه‌.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور وێڕاى ده‌ستخۆشى، ئاماده‌يى خۆى نيشاندا كه‌ به‌ شاندێكى بازرگانى به‌شداربن له‌و كۆنفڕانسه‌، هيواى خواست ئه‌م كۆنفڕانسه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑