رۆژى 17/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازييان كرد له شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى وڵاتى فنلندا له عێراق به سه‌رۆكايه‌تى باڵيۆز ڤيسا هيكين.
له ديدارێكدا شيرين زه‌كى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستايه‌تى كوردى-فنلندى ئاماده‌بوو، تيشك خرايه سه‌ر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى فنلندا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگترين ئه‌و سێكته‌رانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى پێ يه‌تى بۆ وه‌به‌رهێنان كردن.
ڤيسا هيكين باڵيۆزى فنلندا له عێراق وتى: خۆشحاڵم كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هاتووم له نزيكه‌وه چاوم به ئێوه بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاو روونيم بده‌نێ ده‌رباره‌ى ئه‌و سێكته‌رانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى پێ يه‌تى بۆ وه‌به‌رهێنان كردن تياياندا له رێگاى وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانياكانى وڵاتى فنلند.
باڵيۆز وتى: كۆمپانياكانى كشتو‌كاڵى له فنله‌ندا ده‌مێكه خوازيارن بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاتووم ببم به پردێك بۆ به‌ستنى په‌يوه‌ندى له نێوان ژووره‌كانى هه‌رێم و فنلند و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى بازرگانى.
هيكين ئه‌وه‌شى خسته روو كه له داهاتوويهكى نزيكدا شاندێكى بازرگانى وڵاتى فنلندا به سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرى بازرگانى ئه‌و وڵاته سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتى: ئێمه پێويستمان به كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى فنله‌ندا هه‌يه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنێكى باشى به‌خۆيه‌وه بينيوه له گشت بواره‌كان ئێستا پێويستمان به ئه‌زموونى زياتره.
سه‌رۆكى ژوور وتى: وڵاتى فنلندا له‌گشت سێكته‌ره‌كان ئه‌زموونى زۆر باشى هه‌يه، پيشه‌سازى، كشتوكاڵ و بنياتنان ده‌توانين بڵێين له وڵاته هه‌ره پێشه‌نگه‌كانه له ئه‌وروپا، ئێمه ده‌توانين له رێگاى به‌شى بازرگانى له باڵيۆزخانه‌ى ئێوه په‌يوه‌ندى ببه‌ستين له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانييه‌كانى فنلندا و كۆمپانياكان، هه‌روه‌ها ده‌توانن له رێگاى پرۆشۆرى كۆمپانياكانى وڵاتى فنلندا به‌رهه‌مه‌كانيان و كاره‌كانيان به بازرگانان و كۆمپانياكانى خۆمان بناسێنين.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه جگه له سێكته‌ره‌كانى تر، سێكته‌رى كشتوكاڵ يه‌كێكه له سێكته‌ره هه‌ره گرنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى خاك و ئاووهه‌واى گونجاو و بوونى ده‌ستى كار زۆر له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنان، به تايبه‌ت كه وڵاتى فنلندا ئه‌زموونى زۆره له‌و سێكته‌ره ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن له هه‌رێمێكى 6 مليۆنى ده‌توانين خۆراكى 50 مليۆن كه‌س دابين بكه‌ين.
د. دارا له كۆتايى دا هيواى خواست بتوانين له ماوه‌ى داهاتوو كۆنفڕانسێكى بازرگانى سازبكهين له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانيه‌كان و كۆمپانياكان و بازرگانانى وڵاتى فنلندا، ئاماده‌يى خۆيى و ژووريشى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييهك.
فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، كورته‌يه‌ك له ياساى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستانى بۆ باس كردن كه كار ئاسانى ته‌واو دجهكات بۆ كه‌سى وه‌به‌رهێنه‌ر، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر هه‌ردوو سێكته‌رى پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار كه وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى فنلندا ده‌توانن وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجام بده‌ن.