باڵيۆزى پاكستان له عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات
رۆژى 10/11/2021 ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان عێراق کرد سه‌ردانى ژوورى كرد له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور، فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازى لێكرا.
له ديدارهكهدا باڵيۆزى پاكستان وتى: ئه‌گه‌ر و هه‌لى زۆر باشى بازرگانى هه‌يه له نێوان پاكستان و عێراق، ساڵانێكى زۆره گرنگييهكى ته‌واو نه‌دراوه به بازرگانى له نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
باڵيۆزى پاكستان رايگه‌ياند: له ساڵى رابردوو قه‌باره‌ى بازرگانى له نێوان عێراق و پاكستان 64 مليۆن دۆلار بووه، به‌ڵام تێبينيمان كردووه كه به‌ره‌و پێشتر چووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ين په‌ره‌ى زياتر به ئاڵوگۆڕييه بازرگانييه‌كان بده‌ين له‌گه‌ڵ عێراق.
ئەحمەد ئەمجەد ئه‌وه‌شى خسته روو كه له ماوه‌ى رابردوو هێڵى راسته‌وخۆى ئاسمانى له نێوان عێراق و پاكستان كرايه‌وه، له هه‌وڵيش داين كونسوڵخانه يان نوسينگه‌يه‌كى بازرگانى له شارى هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه، ئامادهكاريش ده‌كه‌ين كه لقى دوو بانكى پاكستانيش له عێراق بكه‌ينه‌وه، له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووش پێشانگايه‌كى تايبه‌ت به به‌رهه‌مى پاكستانى له شارى به‌غدا دهكهينهوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌مان پێشانگا له شارى هه‌ولێريش رێك بخه‌ين، باڵيۆز ته‌ئكيدى كرده‌وه كه ئێستا بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكان ده‌توانن به ئاسانترين رێگا ڤيزاى وڵاته‌كه‌مان وه‌رگرن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى هه‌وڵه‌كانى باڵيۆزى كرد هيواى خواست به پاڵپشتى و هاوكارى باڵيۆز بتوانين په‌ره‌ى زياتر به په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان بده‌ين له‌گه‌ڵ وڵاتى پاكستان.
سه‌رۆكى ژوور پاڵپشتى و هاوكارى ژوورى نيشاندا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتى پاكستان.