بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://erbilchamber.org Sat, 04 Feb 2023 20:02:45 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د سه‌ردانى ژوورى كرد https://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69667-شاندێكى-ژوورى-بازرگانى-ئامه‌د-سه‌ردانى-ژوورى-كرد.html https://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69667-شاندێكى-ژوورى-بازرگانى-ئامه‌د-سه‌ردانى-ژوورى-كرد.html شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د سه‌ردانى ژوورى كرد

رۆژى 12/1/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رده‌ل ئه‌وشار و ئه‌رجان تاينله‌مه‌ق جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و ژووره‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازييان لێكرا.

له‌ ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى ئامه‌د كرا.

شاندى ميوان رايانگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ ژوور و شارى هه‌ولێر، كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى ژووره‌كه‌يانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكارى زياترى بازرگانانى هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها له‌ داهاتوودا له‌ هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيازين پێشانگايه‌كى گشتى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكه‌ينه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيان له‌ نزيكه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانمان ببينن و په‌ره‌ى زياتر به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا بده‌ين.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ده‌ست خۆشى لێكردن، ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.

]]>
info@erbilchamber.org (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 12 Jan 2021 10:42:04 +0000