بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 10 ئەیلول 2020 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 05:58:57 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69621-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-كرد-له‌-به‌رپرسى-نوسينگه‌ى-په‌يوه‌ندييه‌كانى-يه‌كێتى-ئه‌وروپا-له‌-هه‌ولێر.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69621-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-كرد-له‌-به‌رپرسى-نوسينگه‌ى-په‌يوه‌ندييه‌كانى-يه‌كێتى-ئه‌وروپا-له‌-هه‌ولێر.html سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر

 

رۆژى 7/9/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ ڤينسۆ - كييۆم پوپۆ به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر و نێرده‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ كۆمارى عێراق.

له‌ ديدارێكدا باس له‌ دابينكردنى هه‌لى كار و ئه‌نجامدانى خولى په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نجان و هه‌روه‌ها پشتگيرى چه‌ند كه‌رتێك له‌ ئێستاى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان كرا.

ڤينسۆ وتى: ئێمه‌ به‌ بڕى 120 مليۆن دۆلار هاوكارى دارايى پێشكه‌ش به‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌كه‌ين له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانيش له‌ رێگه‌ى داڕشتنى به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ى خۆيانه‌وه‌ خولى په‌ره‌پێدانى توانا و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان سازده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كات دا ئێمه‌ پشتگيرى پرۆژه‌ى چاكسازى حكومه‌ت ده‌كه‌ين.

د. دارا جه‌ليل خه‌يات سوپاسى هه‌وڵه‌كانى كردن و پشتگيرى ژوورى بۆ هه‌وڵه‌كانى دووپات كرده‌وه‌، وتى: له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ بوژانه‌وه‌ و پێشخستنى كه‌رته‌كانى خوارده‌مه‌نى، كشتوكاڵ و ته‌ندروستى هه‌يه‌ هيوا خوازم له‌و لايه‌نه‌ش بتوانن هاوكار بن سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌ روو له‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ندين كارگه‌ى پيشه‌سازى هه‌ن به‌شێكييان پێويستييان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ته‌كنه‌لۆژياى نوێ هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه‌ هه‌ندێك بواريش هه‌يه‌ تا ئێستا كارگه‌ى نيه‌ هيوادارم له‌م بواره‌ش پاڵپشتمان بن.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 10 Sep 2020 08:30:18 +0000