رۆژی 22/4/2020 شاندێکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێریان كرد و لەلایەن د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارەكەدا ژووری بازرگانی (500) زەرفی هاوكاری پێشكەش بە پارێزگای هەولێر كرد بۆ ئەوەی بەسەر خەڵكانی كەم دەرامەت دابەشی بكرێ.