بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 01 نیسان 2020 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 04:04:08 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو سڵاو.... https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69604-بۆ-کۆمپانیاکانی-ئالوگۆڕی-دراو-سڵاو.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69604-بۆ-کۆمپانیاکانی-ئالوگۆڕی-دراو-سڵاو.html
بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو
سڵاو....
ئێوە رۆڵێکی  تەواوکار دەگێڕن  لە ئاسانکردن و پاڵپشتکردنی بازرگانانی کەل و پەلی خۆراك  لە فەراهەمکردنی پێویستی بازاڕ ، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پەیوەندی کرد لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر تا رەزامەندیمان وەرگرت بۆ بەکارخستنەوەی کۆمپانیاکانتان و ژوورمان بە هاوکاری ئەنجومەنی ئالوگۆڕی دراو ئەم کارەی دووبارە رێکخستەوە .
بەڕێزان :
پێویستی ئەم کاتە ناسکە وا لە هەمووان دەکات خۆنەویستانە کار بکەن هەوڵنەدەن باری هاووڵاتیان گران بکەن ، ژمارەیەك  بازرگان پەیوەندیان پێوە کردین دەڵێن نرخی حەواڵە کردنتان گرانتر کردووە و ئەمەش بە نەرێنی دەشکێتەوە سەرنرخی کەل و پەلی خۆراك بۆ هاووڵاتیان  لە بازار، بۆیە ئێمە لە گەل ئەنجومەنی ئال و گۆڕکارانی دراو ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد و رامانسپاردن کە ئەم بابەتە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە.
بەڕێزان:
ئەم کاتە هەستیارەی کوردستان پێیدا گوزەردەکات داوا لە هەمووان دەکات رۆڵی نیشتمان پەروەری پەیرەو بکەن و هیچ کارێک نەکەن ببێتە مایەی نیگەرانی و بارگرانی بە سەر ئابووری هاوولاتیان و ئێمەش هەر ئەو رۆڵەتان لێ چاوەڕوان دەکەین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێداگرانە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی نرخ لە ئاستی پێویست گرانتر نەبێت.
خودای گەورە هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
31/3/2020
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 01 Apr 2020 20:22:10 +0000
سوپاس و پێزانین - بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69603-سوپاس-و-پێزانین-بازرگانانی-کەل-وپەلی-خۆراك-و-کەرتە-ئابووریە-هاوشێوەکان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69603-سوپاس-و-پێزانین-بازرگانانی-کەل-وپەلی-خۆراك-و-کەرتە-ئابووریە-هاوشێوەکان.html
سوپاس و پێزانین
 
بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك  و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان
سڵاو...
رۆڵی نیشتمان پەروەریتان لە کاتی  بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا COVID-19  و تا ئێستا بە فەراهەمکردنی هەموو جۆرەکانی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و بەڵکو بە زیاتر لە کاتە ئاساییەکان ئەوەی سەلماند  کە بازرگانی خۆماڵی بەشێکی بنەڕەتی و جیانەکراوەن لە کۆمەڵگەی کوردەواری چونکە سەرەڕای فەراهەمکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان هەموو هەوڵێکتان دا بۆ ئەوەی نرخ بەرز نەبێتەوە لە بازار ، خۆراکتان فەراهەمکرد تا ئەو ئاستەی هاوولاتی و مارکێتەکان بڕێکی باشیان لە ماڵ و کۆگاکان عەمبارکرد بۆ کاتی ئەگەری  تەنگانە لە داهاتوودا خودا نەکات بێتە پێش. 
بازرگانانی خۆماڵی : 
ئەو کارە پیرۆزەتان بووە مایەی شانازی میللەتەکەتان، ئێوە دوای  پشت بەستن بە خودا  بوونە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیان لە لایەنی فەراهەمکردنی خۆراك، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  ئەو پەڕی رێز و سوپاستان ئاراستە دەکات و کارەکانتان بەرز دەنرخێنێت  وهیوادارە بەردەوام بن  لەم کارە پیرۆزەتان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  هەر لە سەرەتای قەیرانی کۆڤید – 19 بە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە فەرمانبەران ماندوو نەناسانە رۆژانە دەوامیان کردووە بە مەبەستی فەراهەمکردنی ئاسانکاری بۆ بەردەوامبوونی کارەکانتان و ئەو بازرگانە بەڕێزانەی رۆژانە سەردانی ژوور دەکەن گەواهیدەری ئەم بابەتەن ، نوێنەرمان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رۆژانە کێشەکانتان دەگەێێنێتە لایەنی پەیوەندار و بە پاڵپشتی بەڕێز پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەکانی تر چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان  دەکات وەک کێشەکانی گواستنەوەی کەل و پالی خۆراک و نەبوونی کۆمپانیاکانی ئال و گۆڕی دراو ... هتد
لێرەدا بە پێویستی دەزانین سۆپاسی ژووری ئۆپەرەسێۆنەکانی هەولێر و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر بکەین بۆ کاردانەوەی ئەرێنیان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری بازرگانی خۆراک و کەرتە پەیوەندارەکان ، ئەم کارەیان بووە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیانمان.
دووبارە سوپاس بۆ بازرگانانی خۆماڵی داوایان لێدەکەین وەک کاری ئاساییان نەبنە مایەی بارگرانی بە سەر هاووڵاتیان.
خودای گەورە کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  
31/3/2020
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 01 Apr 2020 20:17:02 +0000
ژوور ژمارەیەك ئامێری هەناسەدانی دەستکردی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69601-ژوور-ژمارەیەك-ئامێری-هەناسەدانی-دەستکردی-پێشکەش-بە-تەندروستی-هەولێر-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69601-ژوور-ژمارەیەك-ئامێری-هەناسەدانی-دەستکردی-پێشکەش-بە-تەندروستی-هەولێر-کرد.html
 
 
رۆژی 31/3/2020 لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، دلۆڤان محەممەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و دەزگا راگەیاندنەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر (٧) ئامێری هەناسەدانی دەستکردی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی ژوور رایگەیاند ئامانجمان خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تاکو بە هەموو لایەك بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی ژووری کرد هیوای خواست خێرخوازان و سەرمایەداران چاو لە هەڵوێستی ژوور بکەن پاڵپشتمان بن تاکو بە هەموو لایەك بتوانین بە سەلامەتی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 01 Apr 2020 20:04:31 +0000