رۆژى 10/2/2020 سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له شاندێكى شاندێكى پياوانى خاوه‌ن كارى ئه‌نادۆل به سه‌رۆكايه‌تى ياقوب يڵدرم سه‌رۆكى رێكخراو له شارى قۆنيا وڵاتى توركيا.
ئامانجى سه‌ردانى ئه‌م شانده بۆ ژوور به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى قۆنيا بوو هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان كردن له كه‌رتى پيشه‌سازى.
ئه‌م شانده داوه‌تى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريان كرد بۆ ژوورى بازرگانى قۆنيا و ئه‌نجامدانى ديدارى بازرگانى و واژووكردنى يادداشتنامه له نێوان هه‌ردوولا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه جێگرى سه‌رۆكى ژوور خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى، ئاماده‌يى و هاوكارى ژوورى نيشاندا.