شاندێكى ژوور سه‌ردانى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كه‌ن
به داوه‌تێكى فه‌رمى له لايه‌ن يه‌كێتى هاورده و ههناردهكارنى توركيا(MUSIAD)، شاندێكى ژوور به سه‌رۆكايه‌تى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوون له 18همين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ستنه‌بۆڵ له توركيا (MUSIAD EXPO).
ئه‌م پێشانگايه بۆماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت 18-21 /11/ 2020، كه به سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى بازرگانى توركيا به هاوكارى يه‌كێتى هاورده و ههناردهكارنى توركيا ساڵانه ئه‌م پێشانگايه ده‌كرێته‌وه، پێشانگايه‌كى گشتييه هه‌موو كه‌ل و په‌لێك له خۆ ده‌گرێت.
شايانى باسه شاندى ژوور پێكهاتبوون له سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و تاهير مه‌ولود، سه‌دره‌ددين كه‌مال، ماجد جه‌لال و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و رێبوار زرار له به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌شداربوون له‌م پێشانگايه.