رۆژى 29/7/2019 د. دارا جهليل خهيات سهرۆكى ژوور به ياوهرى جهوههر خدر و تاهير مهولود ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى ژوور سهردانى وهزارهتى بازرگانى و پيشهسازييان كرد له كابينهى نۆيهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان له لايهن وهزير كمال مسلم پێشوازييان لێكرا.
شاندى ژوور پيرۆزباييان لێكرد و هيواى سهركهوتنيان بۆ خواست له ئهركه نوێكهيدا.
رۆژى 29/7/2019 د. دارا جهليل خهيات سهرۆكى ژوور به ياوهرى جهوههر خدر و تاهير مهولود ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى ژوور سهردانى دهستهى وهبهرهێنانيان كرد له لايهن محمد شكرى سهرۆكى دهسته پێشوازييان لێكرا.
شاندى ژوور پيرۆزباييان لێكرد و هيواى سهركهوتنيان بۆ خواست له ئهركه نوێكهيدا.
شاندێکی ژوورەكانی بازرگانی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتییەکە رێكەوتی ٩/٧/٢٠١٩ سەردانی کۆماری ئەبخازیای کرد.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکە، شاندەکەی کوردستان هەمان رۆژ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەبخازیای كردو لەلایەن تاميلا فاليرفنا ميرتسخولافا سەرۆكی ژوورو ئەندامانی ژوورەوە پێشوازیان لێ كرا. لە دیدارێكدا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەبخازیا جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا کردەوە. دواتر د. دارا جەلیل خەیات رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ولاتان بەهێز بێت و، هەرێمی كوردستان دەرگای واڵایە بۆ هەموو وەبەرهێنەران بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان، دواتر پرۆتۆكۆڵی لێكگەیشتنی نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەبخازیا واژۆ كرا.
رۆژی دواتر راوڵ جومكافيچ خاجيمبا سەركۆماری ئەبخازیا پێشوازی كرد لە شاندەکەی کوردستان کردو لە دیدارەكەدا باس لە چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەبخازیا کرا.مان رۆژ شاندەکە لەلایەن ڤالێری رامشۆخافيچ بگانبا سەرۆك وەزیرانی ئەبخازیا پێشوازی لێكرا، دواتر سەردانی وەزارەتی دەرەوەو ئابووری ئەو كۆمارەیان كردو لەلایەن وەزیری دەرەوەو بریكاری وەزارەتی ئابووری پێشوازیان لێ كرا، پاشان شاندەکە تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا.
شاندەکە پێكهاتبوو لە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان و سیروان محەمەد جێگری سەرۆك و ئەحمەد عەبۆ ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتییەکە و، جەوهەر بەزاز، تاهیر خۆشناو، سەدڕەدین كەمال و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو، ئاراس رەئوف، بەختیار ئەمین و ئازاد شمقار ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و، نەوزەت ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك و شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكان و، ئازاد شێروانی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتییەکە .
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...