رۆژى 21/7/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كان پێشوازى كرد له حوسێن بوركانى به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكار له يه‌كێتى ژووره‌كانى ئابوورى رۆژئاواى عه‌ره‌بى گه‌وره.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا باسيان له به‌ستنى په‌يوه‌ندى هاوبه‌ش و كاركردن كرد، ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و به‌شداريكردن له بۆنه‌و پێشانگا بازرگانيه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان كرد.
دواتر هه‌ردوولا يادداشتێكى لێكگهيشتنيان واژووكرد كه چه‌ند بڕگه‌يه‌ك له خۆ ده‌گرێت له‌وانه: به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه دولايهنهكانى بازرگانى، پيشه‌سازى، كلتورى و سياسى، ئاسانكارى كردن بۆ شانده بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو روويه‌كه‌وه و گۆڕينه‌وه‌ى زانياريهيه بازرگانييه‌كان به مه‌به‌ستى په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى.