تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 13 ئایار 2019

رۆژی ٥/٥/٢٠١٩ د.دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نێودەڵەوتی بۆ کۆچبەران (IOM) کرد، لە دانیشتنێکدا هەماهەنگی نێوان هەردوولا و بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و واژووکردنی یادداشتنامەی لێکگەیشتن لە داهاتوودا لە نێوان هەردوولا باسی لێوە کرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 9/5/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی كرد لە شاندێكی ئاژانسی فەرەنسی بۆ هاوكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی فابریس بوسالم بەڕێوبەری كارگێڕی هەمان ئاژانس لە عێراق.

شاندی میوان رایگەیاند: ئێمە لە ژێر چەتری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ئۆفیسمان كردۆتەوە، ئامانجمان خزمەتكردنی عێراق و هەرێمی كوردستانە.

وتی: ئێمە بە چەند پرۆگرامێكی تایبەت بۆ قوتابیانی قوتابخانەكان و كردنەوەی خول و پێدانی بڕوانامە پێ یان دەست بە كارەكانمان دەكەین.

ئەوەشیان خستە روو كە هەوڵ دەدەن بە زانینی ئاڕاستەی بازاڕ پەرە بە تواناكانی گەنجان بدەن و بتوانن هەلی كارییان بۆ دابین بكەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانیان خواست رایگەیاند كە ژوور بە خۆشحاڵیەوە هەماهەنگ و هاوكار دەبێت لەگەڵ هەر دەزگایەك یاخود رێكخراوێك كە بتوانێت هەلی كار بۆ گەنجان دابین بكات و خزمەت بەم توێژە بكات.

وتیشی ژوور چەندین رێككەوتنی كردووە تایبەت بەم بوارە، هیواشی خواست بتوانن پەرە بە تواناكانی گەنج بدەن و یارمەتیدەربن لە پێشخستنی كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 13 ئایار 2019 06:47

ئاگاداری

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئارەزوومەندانی بەشداریکردن لە (کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی) لە هۆڵەندا کە رۆژانی ٢٧ - ٢٨/ ٦/ ٢٠١٩.

کۆڕبەندەکە ئەم بابەتانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت :

١- ژێرخانی ئابووری

٢- بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە

٣- وزە

٤- وەبەرهێنان

تێبینی:

- ٥٥٠ یۆرۆ بۆ دوو رۆژ بەشداربوون لە کۆڕبەند بێ هۆتێل

- ١١٥٠ یۆرۆ بۆ دوو رۆژ بەشداربوون لە کۆڕبەند سێ شەو مانەوە لە هۆتێل

- ژوور ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا

- تکایە سەردانی بەشی پەیوەندییەکان لە ژوور بکەن دوا کات بۆ ناو تۆمارکردن ١٥/٥/٢٠١٩

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑