تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 23 نیسان 2019
 
رۆژی ١٦/٤/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە د. پلامێند هریستۆڤ باڵیۆزی وڵاتی بولگاریا لە عێراق.
لە دیدارێکدا سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، کەمال عەزیز و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ژوورەکانی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا کرا، هەروەها باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا کرا.
لەم کۆبوونەوەیە بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی گەورەی ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا سەردانی هەرێم بکەن و پرۆتۆکۆلێکی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژوو بکرێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 23 نیسان 2019 07:41

ئاگاداری

بە هاوكاری كۆنسولگەری گشتی فەرەنسا ژوورەكەمان كۆنفرانسێك دەربارەی خاوەندارییەتی هزری ساز دەكات
هاتن بۆ هەموانە 
ئامادەبوونی شارەزایانی ئەو بوارە مایەی خۆشحالیەو كۆنفرانسەكە دەوڵەمەندتر دەكات
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ٢١/٤/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، مەمەد قایا سەرۆکی ژووری بازرگانی ئامەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی شەرناخ و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری هەولێر و ئامەد و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری ئامەد و هەولێر لە ژووری بازرگانی هەولێر دیدارێکی بازرگانی لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ئامەد سازکرا.

سەرەتای دیدارەکە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وتارێکی پێشکەش کرد سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی شاری ئامەدی کرد کە هەمیشە خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر.

سەرۆکی ژوور وتی: پەیوەندی ژووری بازرگانی هەولێر و پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گشت شارەکانی تورکیا پەیوەندییەکی توند و تۆڵ و بەهێزە، رۆژ بە رۆژیش لە پەرەسەندایە، ئێمە هەوڵی زیاتریش دەدەین بە بەشداری کردن لە کۆنفڕانس و پێشانگاکانی هەردوولا.

وتیشی هەلی وەبەرهێنانی باش هەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەتوانن لە هەرێمەوە کار لە هەموو عێراق بکەن، ئەگەر چی لە ماوەی رابردوو بەهۆی شەڕی تیرۆرستانی داعش و نزمبوونەوەی نرخی نەوت زۆرێک لە پرۆژەکان وەستابوون بەڵام لە ئێستادا هەموو شتێک ئاسایی بۆتەوە و رۆژ بە رۆژ کارەکان دەست پێدەکەنەوە و وەبەرهێنانی زیاتر دەکرێت.

سەرۆکی ژوور وتی بەهۆی کارئاسانی و بوونی یاسایەکی تەواو لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەران، کۆمپانیا تورکیەکان دەتوانن چ بەتەنیا یاخود هاوبەش لێرە لقی کۆمپانیاکانی خۆیان بکەنەوە و وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی دووپات کردەوە کە ژووری بازرگانی هەولێر هەموو کات پاڵپشتی ئێوەیە ئامادەیە بۆ هەموو کار ئاسانیەک.

مەمەد قایا سەرۆکی ژووری بازرگانی ئامەد رایگەیاند: ئێمە شاری هەولێر بە ماڵی خۆمان دەزانین سەرەتای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ئێمە پڕۆتۆکۆلمان واژوو کردووە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر ئەمڕۆش پەیوەندییەکانمان دەگەیەنین بە لوتکە.

وتیشی ئێمە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر هەوڵمانداوە هەموو ئەو بەربەستانەی دێنە پێش بازرگانانی هەردوولا بیگەیەنین بە سەرووی خۆمان بە مەبەستی چارەسەرکردنی، وامان کردووە زەمینەسازییەکی لەبار بۆ بازرگانان سازبکەین هەموو لایەکیش پێشوازی لە هەنگاوەکانمان دەکەن.

مەمەد ئەوەشی خستە روو کە هەوڵدەدەن رێگای فیشخابوور نۆژەن بکرێتەوە هێڵی هەولێر - ئامەد بکەینەوە، سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ژووری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هەوڵیان داوە پەیوەندی پتەو دروست بکەن لەگەڵ گشت ژوورەکانی وڵاتی تورکیا.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی شەرناخ وتەیەکی پێشکەش کرد باسی لە گرنگی پەیوەندییە بازرگانیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد، وتیشی لەم سەردانەدا دەمانەوێت چەند پرسێک باس بکەین تایبەت بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بوونەتە رێگر لە بەردەم بازگانانی هەردوولا.

شایانی باسە کۆمپانیا بەشداربووەکانی ئەم دیدارە بەیانی بەشدار دەبن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی و وزە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بە ئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ژمارەیەک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری هەولێر بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) و حکومەتی ئەڵمانیا و ژووری بازرگانی هەولێر، رۆژی ١٤/٤/٢٠١٩ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ بەشداریکردنی کەرتی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکان سازکرا.

سەرەتای وۆرکشۆپ وتاری بەخێرهێنان لە لایەن د. ئەنوەر ئەحمەد راوێژکاری پێشکەوتوو لە پەرەپێدانی بەردەوام و کارگێڕی لە یەکێتی ژوورەکان پێشکەشکرا.

لە وتارەکەیدا باسی لە پیسکردنی ژینگەی کوردستان کرد بە تایبەت سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارەکان، هەروەها رێگا چارەکان بۆ زیاتر تەشەنە نەکردنی ئەم دیاردەیە لە هەمان کاتیشدا چەندین وێنەی ژینگەی کوردستان نیشاندرا کە پیسکردنی بە پاشماوەی رەق رووندەکردەوە.

لەم وۆرکشۆپەدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد هەوڵەکانی وەزارەت و حکومەتی باس کرد لە خاوێنکردنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە رەقەکان و زبڵ و خاشاک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە گەشتیارییەکان، هەروەها باسی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم کرد لە سوود وەرگرتن لەم پاشماوانە بە رێگای دووبارە بەکارهێنانەوە بەهۆی دامەزراندنی کارگەی تایبەت و رێگری کردن لە هاوڵاتیان لە پیسکردنی ژینگە بە پاشماوە رەقەکان.

وەزیری شارەوانی وتی: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ٧٥٠٠ تەن خاشاک هەڵدەگیرێتەوە لە لایەن کەرتی تایبەت کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ کردوون ژمارەیان ٢٩ کۆمپانیا دەبێت بە بودجەی ١٢ ملیار دینار، کۆکردنەوەی ئەم خاشاکە بە رێژەی ٩٥٪یە، ئەوەی کە دەمێنێت خاشاکی شوێنە گەشتیارەکان و نێوان شار و شارۆچکەکەکانە ئەویش لە بەرنامەمان دایە گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تر بکەین بۆ ئەم مەبەستە.

سەبارەت بە دووبارەبەکارهێنانەوەی ئەم پاشماوانە (ریسایکلین) وەزیری شارەوانی وتی: لە ئێستادا لە شاری دهۆک و شارۆچکەی ئاکرێ دوو کارگە بۆ ئەم مەبەستە کاردەکەن لە شارەکانی تری هەرێمیش بەهۆی قەیرانەکانی ئەم دواییە نەتوانراوە کارگەی ریسایکلین دابنرێت بەڵام لە بەرنامەمان دایە لە ماوەی داهاتوو لە هەموو شار و شارۆچکەکان دابمەزرێنین.

وتاری ژوور لە ژێر ناونیشانی ئاسۆی ئابووری سەوز لە هەرێمی کوردستان لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشکەشکرا.

ئیمڕۆ سیاسەتکارانی دونیا خۆیان لە بەرامبەر واقعێکی ئاڵۆز دەبیننەوە ئەویش تێکەڵاوبوونی کێشەکانی خراپ بەڕێوەبردنی سامانە سروشتیەکان و کێشەکانی ژینگە و گۆڕانی کەش وهەوا یە

گومان لەوەدا نیە کە بابەتی ژینگە و کێشەکانی پەرەپێدانی ئابووری لە کوردستان تێکەلاو بوونە لە گەل کۆمەڵێک تەحەدیاتی ئەمنی لە چەند بوارێکی چارەنووسساز وەک قەیرانی خۆراک و ئاو و وزە لە هەردو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی .

بۆیە بابەتی ئەکتیڤکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری گشتگیر لە سەر ئاستی نیشتمانی بە پێویستە لە پێشینەکان دەژمێردرێت بە تایبەتیش لە سایەی ئاراستە نوێەکان بەرەو ئابووری بازاڕی ئازاد و ئینجا دەستکردن بە پرۆسەی زیندووکردنەوەی ئابووریە تەقلیدیەکەمان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ،

 بۆیە زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە پرۆسەی چاکسازی ئابووری نابیت لە سەر حسابی پیسکردنی ژینگە بێت لە کوردستان چونکە ئەوە بەرەو کێشەی بەڕێوەبردنی قەیرانێکی گەورەمان دەبات لە گەل سروشت.

لە لایەکی تری هاوکێشەکە پێویستە پلاندانانی شارەکان و ناوچە شارستانیەکان بە شێوەیەکی باشتر بێت سەرەڕای هۆشیاری ژینگەیی کە تاکەکانی کۆمەڵگە  چ لە ماڵ بن یانیش لە قوتابخانە و شوێنەکانی خودا پەرستن  و کۆمەڵگەی مەدەنی هەمووان بەرەو  بیرۆکەی یەکانگیری تاک و سروشت  بچن بە شێوەیەکی بیرمەندانە ،

لە هەمان کاتدا پێویستمان بە چاودێری تەندروستی هەیە لەکوردستان لە گەل پاراستنی ژینگە کە تەواوکاری یەکتر بن بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی پۆزەتیڤانە بێت لە سەر بەرهەمی تاک و کۆمەڵ.

لێرەوە رۆڵی کەرتی تایبەت دێت بە پاڵپشتکردنی رەوەڕەوەی پەرەپێدانی ئابووری لە چوارچیوەی پاراستنی ژینگەی کوردستان و ئەوەش نایەتە دی بێ دەرکردنی یاسای پەیوەندار و دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی و پەرەپێدانی وزە مرۆییەکان.

هەر بەو ئاراستەیەش ئیمڕۆ کەرتی تایبەت و UNDP ئەم وۆرکشۆپەیان رێکخست.

دووبارە  بەخێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان دەکەین و هیوادارین بەشداری کارا بکەن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی ئابووری بەردەوام لە وڵات و گەیشتن بەو پەرەپێدانە گەورەیەی دونیا بە خۆیەوە دەبینێت کە لە بنەڕەتدا بەندە بە گەشەکردنی کەرتی تایبەت.

پێویستی بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لە

بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان ئەمە ناونیشانی وتارێک بوو لە لایەن د. رەعد حەسەن خەلیل شارەزای جێبەحێکردنی پرۆژە، UNDP، پرۆگرامی ژینگە و وزە و گۆڕانکاری کەش و هەوا پێشکەشکرا.

لە وتارەکەیدا باسی لە داتا و راپۆرتەکانی رێکخراوە ناحکومیەکانی کرد تایبەت بە فڕێدانی پاشماوە رەقەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها جۆری ئەم پاشماوانە و چۆنیەتی دووبارە بەکارهێنانەوەیان، ئەوەشی خستە روو کە زۆرێک لە پاشماوەکان کاریگەری تەندروستی خراپی هەیە لەسەر هاوڵاتیان و تێکەڵ بە پاشماوەکانی تر دەکرێت.

دواتر بە سەرپەرشتی د. ئەنوەر ئەحمەد و د. ئاراس قادر خۆشناو سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ زانیاری و لێکۆڵینەوە ستراتیجیەکان سێ دانیشتی هاوتەریب ئەنجام دران.

دانیشتنی یەکەم: یەکتربڕی تەندروستی و ژینگە بۆ د. عەتیە ساڵحی راوێژکاری پێشووی بەڕێز سەرۆک وەزیران لە هەرێمی کوردستان/ چاودێری تەندروستی گشتی و بەڕێوبەری رێپێدراوی ئێستای نەخۆشخانەی هەوار.

دانیشتنی دووەم: رێگای جێگرەوە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکان بۆ د. سراج گۆران سەرۆکی بەشی زانستەکانی ژینگە، کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەڵاحەددین.

دانیشتنی سێیەم: پلانی بەردەوام لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ د. مهند جۆرج رەسام دکتۆرای فەلسەفە لە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە و دیزاینی شارستانی، راوێژکاری پلاندانانی شار.

دوای گفتوگۆی ئامادەبووان و بەڕێوبەری دانیشتەکان خاڵە سەرەکیەکان و تێبینی ئامادەبووان کرایە راسپاردە و پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

Alan Ghurfa, [٢٢.٠٤.١٩ ١٣:٣٠]

وۆرکشۆپێک بۆ بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لە بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکان لە ژوور سازکرا

پێویستی بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان ئەمە ناونیشانی وتارێک بوو لە لایەن د. رەعد حەسەن خەلیل شارەزای جێبەحێکردنی پرۆژە، UNDP، پرۆگرامی ژینگە و وزە و گۆڕانکاری کەش و هەوا پێشکەشکرا.

لە وتارەکەیدا باسی لە داتا و راپۆرتەکانی رێکخراوە ناحکومیەکانی کرد تایبەت بە فڕێدانی پاشماوە رەقەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها جۆری ئەم پاشماوانە و چۆنیەتی دووبارە بەکارهێنانەوەیان، ئەوەشی خستە روو کە زۆرێک لە پاشماوەکان کاریگەری تەندروستی خراپی هەیە لەسەر هاوڵاتیان و تێکەڵ بە پاشماوەکانی تر دەکرێت.

دواتر بە سەرپەرشتی د. ئەنوەر ئەحمەد و د. ئاراس قادر خۆشناو سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ زانیاری و لێکۆڵینەوە ستراتیجیەکان سێ دانیشتی هاوتەریب ئەنجام دران.

دانیشتنی یەکەم: یەکتربڕی تەندروستی و ژینگە بۆ د. عەتیە ساڵحی راوێژکاری پێشووی بەڕێز سەرۆک وەزیران لە هەرێمی کوردستان/ چاودێری تەندروستی گشتی و بەڕێوبەری رێپێدراوی ئێستای نەخۆشخانەی هەوار.

دانیشتنی دووەم: رێگای جێگرەوە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکان بۆ د. سراج گۆران سەرۆکی بەشی زانستەکانی ژینگە، کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەڵاحەددین.

دانیشتنی سێیەم: پلانی بەردەوام لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ د. مهند جۆرج رەسام دکتۆرای فەلسەفە لە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە و دیزاینی شارستانی، راوێژکاری پلاندانانی شار.

دوای گفتوگۆی ئامادەبووان و بەڕێوبەری دانیشتەکان خاڵە سەرەکیەکان و تێبینی ئامادەبووان کرایە راسپاردە و پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەقی وتاری د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور لە وۆرکشۆپی بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لە بەڕێوەبردنی پاشماوە رەقەکان

ئیمڕۆ سیاسەتکارانی دونیا خۆیان لە بەرامبەر واقعێکی ئاڵۆز دەبیننەوە ئەویش تێکەڵاوبوونی کێشەکانی خراپ بەڕێوەبردنی سامانە سروشتیەکان و کێشەکانی ژینگە و گۆڕانی کەش وهەوا یە

گومان لەوەدا نیە کە بابەتی ژینگە و کێشەکانی پەرەپێدانی ئابووری لە کوردستان تێکەلاو بوونە لە گەل کۆمەڵێک تەحەدیاتی ئەمنی لە چەند بوارێکی چارەنووسساز وەک قەیرانی خۆراک و ئاو و وزە لە هەردو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی .

بۆیە بابەتی ئەکتیڤکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری گشتگیر لە سەر ئاستی نیشتمانی بە پێویستە لە پێشینەکان دەژمێردرێت بە تایبەتیش لە سایەی ئاراستە نوێەکان بەرەو ئابووری بازاڕی ئازاد و ئینجا دەستکردن بە پرۆسەی زیندووکردنەوەی ئابووریە تەقلیدیەکەمان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ،

 بۆیە زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە پرۆسەی چاکسازی ئابووری نابیت لە سەر حسابی پیسکردنی ژینگە بێت لە کوردستان چونکە ئەوە بەرەو کێشەی بەڕێوەبردنی قەیرانێکی گەورەمان دەبات لە گەل سروشت.

لە لایەکی تری هاوکێشەکە پێویستە پلاندانانی شارەکان و ناوچە شارستانیەکان بە شێوەیەکی باشتر بێت سەرەڕای هۆشیاری ژینگەیی کە تاکەکانی کۆمەڵگە  چ لە ماڵ بن یانیش لە قوتابخانە و شوێنەکانی خودا پەرستن  و کۆمەڵگەی مەدەنی هەمووان بەرەو  بیرۆکەی یەکانگیری تاک و سروشت  بچن بە شێوەیەکی بیرمەندانە ،

لە هەمان کاتدا پێویستمان بە چاودێری تەندروستی هەیە لەکوردستان لە گەل پاراستنی ژینگە کە تەواوکاری یەکتر بن بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی پۆزەتیڤانە بێت لە سەر بەرهەمی تاک و کۆمەڵ.

لێرەوە رۆڵی کەرتی تایبەت دێت بە پاڵپشتکردنی رەوەڕەوەی پەرەپێدانی ئابووری لە چوارچیوەی پاراستنی ژینگەی کوردستان و ئەوەش نایەتە دی بێ دەرکردنی یاسای پەیوەندار و دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی و پەرەپێدانی وزە مرۆییەکان.

هەر بەو ئاراستەیەش ئیمڕۆ کەرتی تایبەت و UNDP ئەم وۆرکشۆپەیان رێکخست.

دووبارە  بەخێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان دەکەین و هیوادارین بەشداری کارا بکەن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی ئابووری بەردەوام لە وڵات و گەیشتن بەو پەرەپێدانە گەورەیەی دونیا بە خۆیەوە دەبینێت کە لە بنەڕەتدا بەندە بە گەشەکردنی کەرتی تایبەت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑