تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 21 نیسان 2019
 
رۆژی ١٠/ ٤/ ٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە دۆمینیک ماس کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر.
لە دیدارێکدا سالار جەلال، جەوهەر خدر و ماجد جلال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا کرا.
جێگری سەرۆکی ژوور باسی لە گرنگترین ئەو سێکتەرانە کرد (کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار) کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستی پێ یەتی بە مەبەستی وەبەرهێنان.
سۆران ئەبوبەکر وتی کەشی لەباری هەرێمی کوردستان و بوونی یاسایەکی تەواو یارمەتیدەر بۆ وەبەرهێنان و بوونی ئارامی و سەقامگیری هۆکارێکی بەهێزن بۆ راکێشانی کۆمپانیا و خاوەن کارانی بیانی بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە کونسوڵ هاوکار بێت بۆ هێنانی کۆمپانیا فەڕەنسیەکان و ژووری بازرگانی هەولێریش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکار دەبێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی ٧/ ٤/ ٢٠١٩ خولێکی تری (چۆن دەبیت بە خاوەن کاری خۆت) کۆتایی پێهات، لە رێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی عومەر خدر بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژوور و بەشداربووانی خولەکە و نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی ئەم خولە.
شایانی باسە ئەم خولە ژووری بازرگانی هەولێر و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سپۆنسەری دەکەن.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

دیداری رۆژنامەوانی سەرۆکی ژوور لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ژمارە (١٦٢) لە ٢/ ٤/ ٢٠١٩...

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑