بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 12:52:52 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq مانگی داهاتوو شاندێکی بازرگانی ئەمریکا سەردانی کوردستان دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69250-مانگی-داهاتوو-شاندێکی-بازرگانی-ئەمریکا-سەردانی-کوردستان-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69250-مانگی-داهاتوو-شاندێکی-بازرگانی-ئەمریکا-سەردانی-کوردستان-دەکەن.html مانگی داهاتوو شاندێکی بازرگانی ئەمریکا سەردانی کوردستان دەکەن

رۆژی ١٩/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە دیدارێکدا باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوو، خاتوو بەیان رایگەیاند کە بە هاوکاری رێکخراوی USKBC شاندێکی بازرگانی ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر دانانی پرۆگرام بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شاندە بازرگانیەکان، رێکخستنی کۆنفڕانس لە نێوان بازرگانانی هەردوولا و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی داهاتوو.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Sep 2018 09:42:12 +0000
ژوور و رێکخراوی IBBCی عێراقی - بەریتانی پلان بۆ ساڵی نوێ دادەنێن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69249-ژوور-و-رێکخراوی-ibbcی-عێراقی-بەریتانی-پلان-بۆ-ساڵی-نوێ-دادەنێن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69249-ژوور-و-رێکخراوی-ibbcی-عێراقی-بەریتانی-پلان-بۆ-ساڵی-نوێ-دادەنێن.html ژوور و رێکخراوی IBBCی عێراقی - بەریتانی پلان بۆ ساڵی نوێ دادەنێن
رۆژی ١٩/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی IBBC کە پێکهاتبوون لە رەسمی جابری جێگری سەرۆکی رێکخراو، د. مەریەم الیمامی ئەندامی رێکخراو و مایکل کریستۆف بەڕێوبەری رێکخراو.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و ئاڵوگۆڕکردنی شاندە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەورەها گفتوگۆ کرا لەسەر دارشتنی پلانێک بە هاوکاری ژوور و رێکخراوی ناوبراو بۆ هێنانی شاندێکی بازرگانی بەریتانیا بۆ هەرێم و سازدانی کۆڕ و کۆنفڕانس لە نێوان بازرگانانی هەردوولا لە ساڵی داهاتوو.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Sep 2018 09:33:42 +0000