بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان وەفدێكی باڵای لوبنان بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرییان کرد.
ئێوارەی رۆژی 4/12/2018 وەفدێكی وڵاتی لوبنان كە پێکهاتبوون لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و وزیری دەوڵەت و بەشێک لە بازرگان و خاوەنکارانی ئەو وڵاتە سەردانی ژووریان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنحومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەیەک دا کە ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وتی: مایەی خۆشحاڵیمانە کە شاندێکی لوبنانی لەو ئاستە سەردانی ژوورییان کرد کە چەندان كاربەدەستی لوبنانی تێدایە، ئێمە تێبینییەكانی خۆمانمان پێشكەش بە شاندەكە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت كەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە كوردستان پەرەپێبدەن و ئێمەش هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش دەكەین".
د. دارا جەلیل خەیات باسی لەوەشكرد كە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و لوبنان لە رووی بازرگانییەوە باشە بەڵام داخرانی خاڵە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا كاریگەری خۆی هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەكان بەردەوامن و زیاتریش هێڵە ئاسمانییەكان بەكاردەهێنن.
كۆمپانیاكانی لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 2008ەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دەیان پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانیان لە كوردستان دامەزراندووە لە هەمان کات دا ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکار و وەبەرهێنەری لوبنانی نیشتەجێ ی هەرێمی کوردستانن جگە لەوەش چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێم.
جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی: زۆر سوپاسی د. دارا جەلیل خەیات دەكەم كە ئەم دیدارە جوانەی رێكخستووە وتی لەم سەردانەماندا بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بابەتمان بۆ روونبووەتەوە كە دەبوو قسەیان لەسەر بكەین و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی كۆمپانیاكانمان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كاربكەن و لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و كەرتە جیاوازەكانی دیكەدا پرۆژەكانیان بنیاد بنێن".
باسی لەوەشكرد كە دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی سەختی هەرێمی كوردستان هەوڵی گەراندنەوەی پیاوانی خاوەن كار و سەرمایەی لوبنانی بۆ كوردستان دەدەین و بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاربكەن.
هاتووین هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسیل گوتی: "لوبنانییه‌كان به‌شداری له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ كوردستان و جیهان گواستووه‌ته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانه دووپاتیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌شێك له وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لوبنانییه‌كان به‌شداریێكی كارایان له چالاكی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌كان كۆتایی هاتوون، بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا دۆخه‌كه له‌باره بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنان بۆ هه‌رێمی كوردستان"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...