تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 09 کانونی یەکەم 2018

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان وەفدێكی باڵای لوبنان بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرییان کرد.

ئێوارەی رۆژی 4/12/2018 وەفدێكی وڵاتی لوبنان كە پێکهاتبوون لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و وزیری دەوڵەت و بەشێک لە بازرگان و خاوەنکارانی ئەو وڵاتە سەردانی ژووریان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنحومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەک دا کە ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وتی:  مایەی خۆشحاڵیمانە کە شاندێکی لوبنانی لەو ئاستە سەردانی ژوورییان کرد کە  چەندان كاربەدەستی لوبنانی تێدایە، ئێمە تێبینییەكانی خۆمانمان پێشكەش بە شاندەكە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت كەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە كوردستان پەرەپێبدەن و ئێمەش هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش دەكەین".

د. دارا جەلیل خەیات باسی لەوەشكرد كە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و لوبنان لە رووی بازرگانییەوە باشە بەڵام داخرانی خاڵە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا كاریگەری خۆی هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەكان بەردەوامن و زیاتریش هێڵە ئاسمانییەكان بەكاردەهێنن.

كۆمپانیاكانی لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 2008ەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دەیان پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانیان لە كوردستان دامەزراندووە لە هەمان کات دا ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکار و وەبەرهێنەری لوبنانی نیشتەجێ ی هەرێمی کوردستانن جگە لەوەش چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێم.

جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان  وتی: زۆر سوپاسی د. دارا جەلیل خەیات دەكەم كە ئەم دیدارە جوانەی رێكخستووە وتی لەم سەردانەماندا بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بابەتمان بۆ روونبووەتەوە كە دەبوو قسەیان لەسەر بكەین و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی كۆمپانیاكانمان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كاربكەن و لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و كەرتە جیاوازەكانی دیكەدا پرۆژەكانیان بنیاد بنێن".

باسی لەوەشكرد كە دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی سەختی هەرێمی كوردستان هەوڵی گەراندنەوەی پیاوانی خاوەن كار و سەرمایەی لوبنانی بۆ كوردستان دەدەین و بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاربكەن.

هاتووین هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسیل گوتی: "لوبنانییه‌كان به‌شداری له‌ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ كوردستان و جیهان‌ گواستووه‌ته‌وه"‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لوبنانییه‌كان به‌شداریێكی كارایان له‌ چالاكی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌ و ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌كان كۆتایی هاتوون، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنان بۆ هه‌رێمی كوردستان"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "ئێمه‌ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑