رۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٨ شاندێکی کۆمەڵەی (MUSIAD) رێکخراوی سەربەخۆی پیشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ئۆیەر سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی رێکخستنەکانی دەرەوەی ئەم رێکخراوەیە و چەند ئەندامێکی تری ئەم رێکخراوە سەردانی ژوورییان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ژوور و ئەم رێکخراوەیە گفتوگۆی لەسەر کرا.
شاندی میوان رایگەیاند کە لە ساڵی نوێ شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا دەهێننە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووریش ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...