بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 22:02:38 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی هیندستان سەردانی ژوور دەکەن https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69325-شاندێکی-گەورەی-بازرگانان-و-خاوەن-کۆمپانیاکانی-وڵاتی-هیندستان-سەردانی-ژوور-دەکەن.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69325-شاندێکی-گەورەی-بازرگانان-و-خاوەن-کۆمپانیاکانی-وڵاتی-هیندستان-سەردانی-ژوور-دەکەن.html شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی هیندستان سەردانی ژوور دەکەن

رۆژی ١٦/١٢/٢٠١٨ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جەوهەر خدر، سالار جەلال قادر فاتەکە، سەرکەوت حاجی جەمال بەزاز و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنحومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە چاندرا مۆلی کێرن کونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەیەکدا کونسوڵی هیند ئامانجی سەردانەکەی بۆ ژوور راگەیاندنی هێنانی شاندێکی گەورەی بازرگانی و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ هەولێرە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا.

لە دیدارەکەدا سۆران ئەبوبەکر وتی: هێنانی ئەم شاندە بازرگانیانە دەبێتە هۆی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

وتیشی بەشداری کردنی کۆمپانیاکان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی یەکتری و کردنەوەی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان پێویستە لە پرۆگرامەکانی داهاتووی هەردوولامان بێت.

جێگری سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەروو مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئێستا لە هەولێر ڤیزا دەبەخشن ئێمەش وەکو ژوور ئامادەین بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەک.

لە لایەن خۆیەوە کونسوڵی هیند رایگەیاند ئەم شاندە بازرگانیە زۆر سێکتەری جیاواز لەخۆ دەگرێت و ژمارەیەکی زۆریش لە کۆمپانیا گەورە و بەناوبانگەکانی وڵاتی هیندن.

وتیشی لە پلانمان دایە هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەینەوە.

چاندەر ئەوەشی خستەروو کە لە کۆتایی مانگی نیسانەوە دەستمان بە پێدانی ڤیزە کردووە لە هەولێر تا ئێستا نزیکەی ٣ هەزار ڤیزامان داوە، ئێمەش وەکو کونسوڵخانە بەردەوام دەبین لە هێنانی شاندی بازرگانی بۆ هەرێم.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 17 Dec 2018 10:23:37 +0000