بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Tue, 23 Apr 2024 13:39:03 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەردانی ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69290-شاندێکی-کونسوڵخانەی-کۆماری-ئیسلامی-ئێران-لە-هەولێر-سەردانی-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69290-شاندێکی-کونسوڵخانەی-کۆماری-ئیسلامی-ئێران-لە-هەولێر-سەردانی-ژوور-دەکات.html شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەردانی ژوور دەکات

رۆژی ٦/١١/٢٠١٨ شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە سەرۆکایەتی کونسوڵ د. مورتەزا عەبادی سەردانی ژووریان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا باس لە ئاڵوگۆڕییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگترین ئەو کێشانەی کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بازرگانان بە مەبەستی بەرزکردنەوە بۆ سەرووی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دوایین ئابڵوقە و گەمارۆ و سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند سێکتەرێکی کەرتی ئابووری ئەو وڵاتە کرا.

سەرۆکی ژوور و شاندی میوان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم ئابڵوقانە کاریگەرییان نابێت لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان بەردەوام دەبن.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 07 Nov 2018 07:01:31 +0000