تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018

 

بە چاودێری و سەرپەرشتی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئیسپانیا لە عێراق رۆژی ٥/١١/٢٠١٨ تیمی هونەری فلامینگۆی ئیسپانیا لەسەر قەڵای هەولێر کاتژمێر ٧ی ئێوارە ئاهەنگێک لەسەر هونەر و کلتوری وڵاتەکەیان سازدەکەن.

 

 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ٥/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.

بالێۆز سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بازرگانان بووە، وتیشی ئێمە دەمانەوێت سەرەتا بە تیمی هونەری و کلتوری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا روون بێتەوە کە هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و گونجاوە بۆ کارکردن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە بتوانێت بە شاندێکی گەورەی بازرگان و ژوورە بازرگانیەکانی ئیسپانیا سەردانی کوردستان بکەن، ئێمەش بازرگانانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بانگێشت دەکەین بۆ کۆبوونەوە و ئەنجامدانی دیداری بازرگانی.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

ستاڤرۆس ستاڤراکیس بەڕێوبەری بەشی بازرگانی هەرێمی لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە عێراق رۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٨ سەردانی ژووری کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی لێکرا.

لەدیدارێکدا بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ئەرکەکەی سەرۆکی ژوور سوپاسی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵێکی باشی هەبووە لە پێشخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، لە لایەن خۆیەوە پاشکۆی بازرگانی سوپاسی سەرۆک و ژووری بازرگانی هەولێری کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوونە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

رۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٨ شاندێکی ژووری بازرگانی شاری وانی باکووری کوردستان سەردانی ژووریان کرد، شاندەکە لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی ئەم ژوورە پێکهاتبوون لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی باس کرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 08:03

خولی ١٢٨مینی یەکێتیی ژوورەکانی عەرەبی

رۆژی ٢٧/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆکی بەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی عێراق بەشداربوو لە خولی ١٢٨مینی کۆبوونەوەی یەکێتیی ژوورەکانی عەرەبی کە لەشاری قاهیرە سازکرا.

لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ کرا لەسەر چەند تەوەرێک، گرنگترینیان پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژوورەکانی وڵاتانی عەرەبی و بەهێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

 

رۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٨ لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر رێوڕەسمی ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتی چیک کرایەوە.

مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور بەشداربوو لەم رێوڕەسمە.

 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

رۆژی دووشەممە ٢٠١٨/١٠/٢٢ لە شاری هەولێر، یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر دیدارێكی بازرگانی ساز كرد بۆ شاندێكی uskbc نوێنەری كۆمپانیاكانی ئەمەریكا ئەوانەی لە هەولێر كار دەكەن . سەرەتاش د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وتەی بەخێرهێنانی پێشكەشكرد و وێرای بە خێرهێنانی ئامادەبوان باسی لە رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانی كرد . هەروەها گوتی ئێمە پەیوەندیەكی پتەوی بازرگانیمان لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی بیانی هەیە و ئەمەریكاش یەكێكە لە وڵاتانە و ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەكین . هەروەها گوتی هیوادارم لەم دیدارەدا بتوانین بازرگانانی خۆمان و بازرگانانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیوەندیەكی پتەوی بازرگانی دروست بكەن و بتوانن لە داهاتوو كاری بازرگانی ئەنجام بدەن . هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ‌مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو دیدارە زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی بواری بازرگانی و پیشەسازیی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە، لەم دیدارەدا شاندێكی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كە لە ٣٥ كەس پێكهاتبوون و نوێنەرایەتی ٢٠ كۆمپانیایان دەكرد، بەشدارن .

دواتر ستیڤ فەیگن، كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر لەبارەی بەرێوەچونی دیدارەكە رایگەیاند: خۆشحاڵم بەوەی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریكا بڕیاریدا شاندێك رەوانەی هەولێر و سلێمانی بكەن و كونسوڵخانەكەشیان چالاكانە كار دەكات لەگەڵ خاوەنكاران و بەشداری پێكردنیان لە خستنەگەڕی هەلی وەبەرهێنان و بازرگانی كردن.

 

فەیگن پابەند بوونی بەهێزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاشی لەسەر ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەرێمی كوردستانی دوپات كردەوە و وتی: لە ماوەیەكی كورتی كارەكانم لەگەڵ زۆرێك لە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەم كۆبوومەتەوە و سەرسام بووم بەوەی كۆمپانیاكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی ستاندارد و پابەند بەیاساكان لە ھەرێمی كوردستان كاریان كردووە.

 

هیواشی خواست لەگەڵ كۆمپانیاكان كاری هاوبەش ئەنجام بدەن و كار لەگەڵ هەمووان بكەن لەهەرێمی كوردستان .

 

دواتر دەیڤید تەفوری سەرۆكی دەزگای USKBC وتەیەكی پێشكەشكرد و گوتی زۆر خۆشحاڵم ئەمرۆ داوەتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانم و ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كار بكەین بە تایبەتی كە دەبینین ئێستا هەرێمی كوردستان ناوچەكی زۆر ئارامە بەبەراورد بە ناوچەكەكانی دیكەی عێراق . هەروەها گوتیشی ئێمە بەردەوام پاڵپشتی لە هەرێمی كوردستان دەكەین و هەوڵدەدەین لە ماوەی داهاتوو پەیوەندیەكانی بواری بازرگانی و پیشەسازی زیاتر گرنگی پێبدەین و پێكەوە كار بكەین . گوتیشی كۆمپانیاكانی ئێمە دەیانەوێت لێر كار بكەن و دەتوانین هەردوولا زیاتر پەرە بە پەیوەندیەكانی بواری بازرگانی و پیشەسازی بدەین .

 

دواتر فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم شاندێكی وا گەورەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر و دەیانەوێت لێرە كاری بازرگانی ئەنجام بدەن . هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە كە زۆرترین كۆمپانیای بیانی بێنێتە هەرێم و پەرەی بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتان داوە . ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش زۆر هاوكاری كەرتی تایبەتی كرد و دەیەوێت كەرتی تایبەت هاوشانی كەرتی گشتی كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی و پێشخستنی هەرێمی كوردستان بكات . هەروەها گوتیشی ئەمەریكا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەردەوام هاوكاری هەرێمی كوردستانی كردووە و هیوادارین لە هاوكاریەكانی بەردەوام بێت .

هەروەها بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا سەبارەت بەهاتنی كۆمپانیاكان و بەرێوەچوونی دیداری لەم شێوەیە راگەیاند: بەشێك لەم كۆمپانیایانەی ئێستا هاتوون، پێشتر لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی نەوت و ئاسایش و دروستكردنی مۆڵ و هوتێل كاریان كردووە، بەردەوامیش دەبن، مەبەستی هاتنیشیان ئەوەبووە، بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و بازرگانان ببینن و كۆببنەوە لەگەڵیان.

 

ئەوەشی ڕاگەیاند: بەشێكی دیكە لە كۆمپانیاكان بۆ یەكەم جارە هاتوون و دەیانەوێت بزانن لە هەرێمی كوردستان چی هەیە، سەقامگیریی و باشتربوونی دۆخی ئابوری كوردستان لە نزیكەوە ببینن، ئەوان بیستوویانە دۆخی ئابوری بەرەو باشتر دەچێت و بۆ ئەوانیش كاتەكەی گونجاوە، حكومەتی هەرێمیش رۆڵی گەورەی هەیە و پێویستە هاوكاریی كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیەكانیش بكات لە ھەر ھەوڵێكی باشتر كردنی دۆخی ئابوری و ژیاری.

بەپێی ڕای شارەزایانی ئابوری، هاتنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەم كاتەدا بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە لە ئەنجامی ئەو سزایانە لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی توشی گرفت نەبن لە ئەگەری زیاتر رێگری كردن لەم ماددە خۆراكی و پیشەسازیانەی كە رۆژانە دێتە ناو هەرێم، ئەمریكا مەبەستیەتی هاوكاری هەرێم بێت بۆ ئەوەی سزاكانی سەر ئێران كاریگەریی لەسەر دروست نەكات و سەقامگیری بازاڕی هەرێمی كوردستان بپارێزێت، چونكە قورستر كردنی سزاكانی سەر ئێران كاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت، كردنەوەی گەورەترین كونسوڵخانەی وڵاتەكەشی لەسەرئاستی جیهان لەشاری هەولێر سەلمێنەری ئەو راستیەیە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
خولی ١٤یەمینی پێشەنگای نێودەوڵەتی ئیستەنبۆڵ کرایەوە
 
رۆژانی ٢٥-٢٧/ ١٠/ ٢٠١٨ پێشانگای نێودەوڵەتی ئیستەنبۆڵ خولی ١٤مینی کرایەوە Ankiros 2018.
پێشانگاکە تایبەت بوو بە ئاسن، ئامێر و بەرهەمی تایبەتمەند Annofer 2018 وە ئامێری کانزایی 2018 Turkcast.
شایانی باسە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، کەمال عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و شێروان فەیزی راوێژکار لە ژووری بازرگانی هەولێر بەشداربوون لەم پێشانگایە.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑