دیداری بازرگانی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژانی ١٦ – ١٨/٥/٢٠١٧ لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا سازدەکرێت.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ئابووری ئێستای وڵاتانی عەرەبی دەکرێت، هەروەها باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی ژوور کە پێکهاتبوون لە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، باقی محەممەد، عەبدولکەریم مستەفا و سالار جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشدارن لەم دیدارە.