بابه ت / بەشداری كردن لە پێشانگا
لە 15-18 /5 / 2017 لە هۆڵی پێشانگاكان لە شاری هەولێر پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمی خۆماڵی سازدەكرێت ، ئەوەش دەرفەتە بۆ كارگە خۆماڵییەكان تا بەرهەمەكانیان تیایدا نمایش بكەن بۆ بە بازار كردنی، بۆیە بە پێویستی دەزانین ئاگادارتان بكەینەوە بۆ بەشداری كردن لەو پێشانگایە ئامادەكاری بكەن، وە جێ ی ئاماژە پێكردنە كە لە پاڵ پێشانگاكەدا چەندین كۆڕ و سیمینار سەبارەت بە كێشە و گرفت و چۆنیەتی چارەسەركردنیان لە كارگەو كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت سازدەكرێت.
تێبینی : (ئەو كۆمپانیا و كارگە پیشەسازیانەى دەیانەوێ بەشداری لەو پێشانگایەدا بكەن پێویستە پەیوەندی بە كۆمپانیای پێشانگاكانی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە بەشداری كردن)