بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 20 شوبات 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 17:57:28 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq داوەتنامە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68817-داوەتنامە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68817-داوەتنامە.html
لە ئەنجامی كێشەكانی عیراق و سوریا سەدان هەزار ئاوارەو پەنا بەر شوێنی نیشتەجێی خۆیان جێهێشتوە  و ئەمانەش كاریگەری زۆریان لە سەر كۆمەڵگەی مێواندار كردوە ، لە هەمان كاتیشدا ئەم خێزانە ئاوارەو پەنابەرانە پێویستیان بە سەرچاوەیەك هەیە بەمەبەستی رایی كردنی خەرجی پێداویستی رۆژانەیان.
وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەم بابەتە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە پاڵپشتی پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان ئەم داوەتنامەیە بڵاودەكاتەوە لە ژێرناوی 
(Business Development Grants in Agro-related business, Green Economy and Growing Niche Markets)
 
پرۆژەكانی ئەم داوەتنامەیە پەیوەندارە به : 

 

- Agro-business sector (agro-processing, agro-marketing or other related areas such as developing marketable, value added, agricultural value chains).

- Growing niche markets (marketable value chains with potential to grow; Such as cut fresh flowers, fresh/dried herbs or other growing markets).

- Green economy (sustainable, renewable energies, recycling).

 
تێبینی / هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە بۆ وەرگرتنی دۆكیومینتەكان با پەیوەندی بكات بەم ئیمێلە
 
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی بەشداربوون: ١٢/٣/٢٠١٧
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 20 Feb 2017 09:54:37 +0000
وۆرك شۆپ و پێشانگای ستایل و جلوبەرگ لە چیك https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68811-وۆرك-شۆپ-و-پێشانگای-ستایل-و-جلوبەرگ-لە-چیك.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68811-وۆرك-شۆپ-و-پێشانگای-ستایل-و-جلوبەرگ-لە-چیك.html وۆرك شۆپ و پێشانگای ستایل و جلوبەرگ لە چیك
رۆژی 18/2/2017 لە شاری بڕنۆ لە وڵاتی چیك بە ئامادەبوونی شاندی ژووری بازرگانی هەولێر كە پێكهاتبوون لە فیدائەددین گەردی، ماجد جەلال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، پێشانگایەكی تایبەت بە ستایل و جل و بەرگ كرایەوە هەر بەم بۆنەیەوە وۆرك شۆپێك بۆ بازرگانانی بەشداربوو لەم پێشانگایە سازكرا.
لەم وۆرك شۆپەدا دەرفەتەكانی هەلی كار و پەیوەندییە بازرگانیەكان و چەند بابەتێكی پەیوەست بە كاری بازرگانی باسی لێوە كرا.
 لە وتەیەكدا فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سازدانی ئەم وۆرك شۆپەی بە دەرفەتێكی باش وەسفكرد بۆ گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕ كردنی بیرو را و بابەتەكانی پەیوەست بە بازرگانی.
هەروەها بەستنی پەیوەندییەكی بەهێزی بازرگانی لە نێوان شاندە بازرگانیە بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە لە لایەك و خاوەن كۆمپانیاكان لە لایەكی ترەوە بە جۆرێك كە هەردوولا سوودمەند بن.
فیدائەددین گەردی باسی لە ژینگەی لە باری هەرێمی كوردستان كرد لە هەموو روویەكەوە كە وەبەرهێنەران دەتوانن كار بكەن تیایدا.
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئەوەشی خستە روو كە لە ئێستادا شاری موسڵ نزیكە لە ئازاد كردنەوە بەهۆی ئەوەی ئەم شارە نزیكە لە هەرێمی كوردستان داوای لە كۆمپانیا بەشداربووەكان كرد كە لقیان لە هەرێم بكەنەوە و بەشداربن لە دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم شارە.
هەروەها باسی لە گرنگترین ئەو سێكتەرانەش كرد كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێ یەتی .
گەردی هیواشی خواست كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایەو كۆمپانیا چیكیەكان بتوانن لە ماوەی داهاتوودا بەشدار بن لە پیچشانگاكانی هەرێمی كوردستان و لە هەمان كات دا پێشانگای تایبەت بە بەرهەمەكانی خۆیان بكەنەوە.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 20 Feb 2017 09:23:55 +0000
ژوور پێشوازی لە بەرپرسی کارگێڕی لقی دوو دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68810-ژوور-پێشوازی-لە-بەرپرسی-کارگێڕی-لقی-دوو-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68810-ژوور-پێشوازی-لە-بەرپرسی-کارگێڕی-لقی-دوو-دەکات.html ژوور پێشوازی لە بەرپرسی کارگێڕی لقی دوو دەکات
رۆژی ١٩/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لە شاندێکی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی حوسێن بەرپرسی کارگێڕی لق کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی ئابووری و رەوشی بازرگانی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی باسی لێوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی گشت لایەک کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم برودۆخە نەخوازراوە دارایی یەی کە هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە.
بەرپرسی کارگێڕی لق رۆڵی ژووری بازرگانی هەولێری بەرز نرخاند لە راکیشانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەران و بازرگانانی دەرەوە بۆ هەرێم و بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەستنی پەیوەندی و ئەنجامدانی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە لە نێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور سوپاسی کردن بۆ ئەو هەموو کارو چالاکیەی کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامیان داوە و خزمەتێکی زۆریان بە شاری هەولێر گەیاندووە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێ کەیدا.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 20 Feb 2017 09:20:24 +0000
کاکەمین نەجار سەردانی ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68809-کاکەمین-نەجار-سەردانی-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68809-کاکەمین-نەجار-سەردانی-ژوور-دەکات.html کاکەمین نەجار سەردانی ژوور دەکات
رۆژی ١٣/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە کاکەمین نەجار سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  پارێزگای هەولێر و کرمانج عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەن کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی بازرگانی و گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی کرا.
لە وتەیەکدا کاکەمین نەجار گرنگی بازرگانی و ئابووری بۆ بنیاتنانی هەر وڵاتێک باس کرد و باسی لە کار و پرۆژە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە لە پێش ئەم دۆخەی قەیرانی ئابووری یەوە ئەنجامدراوە، وتیشی کوردستان هەنگاوی گەورە و باش چۆتە پێشەوە لە بواری بازرگانی و ئابووری.
کاکەمین نەجار داواشی لە وەبەرهێنەران و بازرگانان کرد کە لەم دۆخەی ئێستادا زیاتر پەرە بە ئیش و پرۆژەکانیان بدەن بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی و بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان ئاسایی ببێتەوە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور باسی لە جوڵەی بازرگانی شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند لە ئێستادا جوڵەی بازرگانی لە جاران باشترە و رۆژ بە رۆژ پەرە دەسێنێ و بازرگانان بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی کاری بازرگانی.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 20 Feb 2017 09:19:33 +0000