تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 15 شوبات 2017
رۆژی 14/2/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێكی كونسوڵخانەی كۆریای باشور لە هەولێر كرد، كە پێكهاتبوون لە پارك یۆنگ كیو سەركونسوڵی كونسوڵخانەی كۆریا لە هەولێر و كیم سۆنگ جای راوێژكاری سیاسی و ئابووری لە كونسوڵخانەی كۆریا و سەرۆكی سەنتەری پەرەپێدانی كاروباری ئابووری كۆریا لە عێراق (kotra) كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان جەختیان لەسەر بەردەوامبوون و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان كۆریا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
سەركونسوڵی كۆریا رایگەیاند: وڵاتەكەیان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی دەكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لە رێگەی سەرۆكی سەنتەری پەرەپێدانی كاروباری ئابووری كۆریا (kotra) كار ئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بن بە بەرهەم و بازاڕەكانی كۆریا لە هەمان كات دا هەوڵ بۆ بەشداری كردنی كۆمپانیا و بازرگانانی كۆریا دەدەین بۆ ئەوەی بەشداربن لە بازاڕەكانی هەرێم و وەبەرهێنان بكەن لە هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆریا لە ئاستێكی باش دایە بە تایبەت لە بوارەكانی ئۆتۆمبێل و ئەلیكترۆنیات، بوونی سەنتەرێكی لەم جۆرەش بۆ پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوولا جێگای خۆشحاڵیە.
سەرۆكی ژوور هیوای خواست لە رێگەی ئەم سەنتەرەوە بتوانرێت پەرە بە گشت سێكتەرەكانی تر بدرێت.
دواتر لە هۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئامادەبوونی چەند بازرگان و خاوەن كۆمپانیایەكی ناوخۆ سیمینارێك دەربارەی ئامانج و كاروبارەكانی ئەم سەنتەرە لە لایەن كیم سۆنگ جای راوێژكاری سیاسی و ئابووری لە كونسوڵخانەی كۆریا و سەرۆكی سەنتەری پەرەپێدانی كاروباری ئابووری كۆریا لە عێراق (kotra) پێشكەشكرا.
كیم لەم سیمینارەدا وتی دەمانەوێت پەیوەندی بازرگانی وڵاتی كۆریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئەم سەنتەرەوە بەهێز بكەین.
بیرۆكەی بازرگانی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان دەگەینین بە كۆمپانیاكانی كۆریا و یارمەتیدەریان دەبین، لە هەمان كات دا زانیاری و بارودۆخی وڵاتان بۆ كۆمپانیاكانی خۆمان روون دەكەینەوە و هانی كۆمپانیا كۆریەكان دەدەین وەبەرهێنان بكەن لەم وڵاتە.
ساڵانەش چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی دەكەینەوە كە هەموو بوارەكان لە خۆ دەگرێت وە لەرێگەی پێشكەشكردنی بەرنامە و خشتەیەك بۆ ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە لە كات و شوێن و جۆری پێشانگاكە، كیم وتیشی تەنها لە ساڵی 2016 لە كۆریا 29 پێشانگای نێودەوڵەتی كراینەوە.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیاری پەیوەست بە كاروباری بازرگانی پرسیار لە بەڕێزیان كرا، یەكێك لە گرنگترین كێشەكانی بازرگانانی هەرێمی كوردستان كە پێدانی ڤیزا بوو سەركونسوڵی كۆریا رایگەیاند: پێدانی ڤیزا بە شێوەیەكی ئاسان بۆ بازرگانانی هەرێم لە هەرە پێشی كارەكانم دەبێت و چارەسەرێكی گونجاوی بۆ دەدۆزمەوە.
شایانی باسە سەرۆكی سەنتەری پەرەپێدانی كاروباری ئابووری كۆریا (kotra) تایبەتە بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆریا لە ساڵی 1963 دامەزراوە ئامانج لەم سەنتەرە پەرەپێدان و باشتر كردنی دەرفەتی كار و بازرگانی كۆمپانیاكانی كۆریایە لەگەڵ دەرەوە، بەرنامەی تایبەت بە خۆی هەیە و لە ئێستادا لە 72 وڵات لقی هەیە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی ١٢/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کاگێڕی ژوور پێشوازیان لە شاندێکی ژووری بازرگانی غازی عەنتاب کرد کە پێکهاتبوون لە بایهان هیدرگولو سه‌رۆكی نوێی ژووری بازرگانی غازی عه‌نتاب و سدیق كۆچاك جێگری سه‌رۆكی ژوور.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولاو بەشداری کردنی بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەردوولا لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑