بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 19:56:50 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یەكێتیی ژوورەكان و زانكۆی كوردستان درێژە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69018-یەكێتیی-ژوورەكان-و-زانكۆی-كوردستان-درێژە-بە-پەیوەندییەكانیان-دەدەن.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69018-یەكێتیی-ژوورەكان-و-زانكۆی-كوردستان-درێژە-بە-پەیوەندییەكانیان-دەدەن.html یەكێتیی ژوورەكان و زانكۆی كوردستان درێژە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن
بە مەبەستی درێژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوانیان و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە هاوبەشەكانی داهاتوویان، رۆژی 16/10/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكان و بە یاوەری سەدرەددین كەمال و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر سەردانی (زانكۆی كوردستان – هەولێر)ی كرد، لە لایەن د. شەماڵ موختار سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی بۆردی زانكۆی ناوبراو پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا د. شەماڵ موختار باسی لە پرۆژە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كرد كە لە داهاتوودا جێ بەجێ دەكرێن، هەروەها چەندین پێشنیاری وردی خستەروو بۆ كاركردنی هاوبەش.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات پاڵپشتی میكانیزمەكانی كرد، پشتگیری خۆی و یەكێتیی ژوورەكانی دووپات كردەوە بۆ درێژەدان بە كاركردنی هاوبەش.
دواتر لە لایەن بۆردی زانكۆی كوردستان بە تێروتەسەلی باسیان لە وردەكارییەكانی پرۆژە داهاتووەكان كرد دوای گفتوگۆ كردن بڕیار درا لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولا دروست بكرێت.
شایانی باسە لە رێككەوتی 7/6/2017 پرۆتۆكۆلێك لە نێوان یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و زانكۆی كوردستان بۆ كاركردن لە پرۆژەی هاوبەش واژووكرا.
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 23 Oct 2017 08:36:23 +0000
ژوور سپۆنسەری ڤیستیڤاڵی كۆمەڵەی خۆشنووسانی كوردستان دەكات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69014-ژوور-سپۆنسەری-ڤیستیڤاڵی-كۆمەڵەی-خۆشنووسانی-كوردستان-دەكات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69014-ژوور-سپۆنسەری-ڤیستیڤاڵی-كۆمەڵەی-خۆشنووسانی-كوردستان-دەكات.html ژوور سپۆنسەری ڤیستیڤاڵی كۆمەڵەی خۆشنووسانی كوردستان دەكات
لە چوارچێوەی پاڵپشتی كردنی كۆمەڵە و رێكخراو و سەندیكاكان بۆ ئەنجام دانی چالاكی جۆراوجۆر كە خزمەت بە رەوشی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دەكات ژوورەكەمان سپۆنسەی ڤیستیڤاڵی كۆمەڵەی خۆشنووسانی كرد كە لە 16/10/2017 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر سازكرا.
ئەم ڤیستیڤاڵە پێكهاتبوو لە چالاكی جۆراوجۆر و پێشانگایەكی خۆشنووسی و كاری جوانكاری هونەری نووسین بە زمانی كوردی.
شایانی باسە هەریەك لە بەڕێوبەری گشتی ژوور و بەڕێوبەری بەشی راگەیاندن لە ژوور ئامادەی رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە بوون.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 23 Oct 2017 07:34:53 +0000
ئاگاداری https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69013-ئاگاداری.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69013-ئاگاداری.html
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاگاداری بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان دەكاتەوە كە رێكخراوی Morbi Ceramics Association لە رێككـەوتی 16  – 19/11/2017 لە وڵاتی هیندستان لە شـــــــــــاری Gandhinagar, Gujarat دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ سیرامیك دەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەكان بكەن بۆ ئەنجامدانی رێكاری پێویست.
دوایین مۆڵەت 29/10/2017
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 23 Oct 2017 07:34:06 +0000