تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 05 کانونی دووەم 2017
بۆ تاوتوێ كردن و پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانیەكیانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كۆریای باشوور، رۆژی 4/1/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە پارك یۆنگ كیو كونسوڵی كۆماری كۆریای باشوور لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و بەشداری كردنی كۆمپانیا و پیشەسازكارانی كۆریا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و ئاوادانكردنەوەی كوردستان باسی لێوە كرا.
كونسوڵی كۆریای باشوور وتی: ئەم سەردانەم بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانە بەتایبەت پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور.
وتیشی: كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی وڵاتەكەمان لە هەرێم زۆر گرنگ بوو تەنها لە ساڵی رابردوو نزیكەی 300 ڤیزامان بە هاوڵاتیانی كورد داوە و سەردانی وڵاتی كۆریایان كردووە.
پارك یۆنگ كیو ئاماژەی بە خراپی بارودۆخی دارایی و شەری نەخوازراوی تیرۆرستانی داعش كرد رایگەیاند: ئێمە دەزانین كە لە مێژوودا میللەتی كورد لە باری زۆر خراپتر لە ئێستادا بەسەری زاڵ بوونە، دڵنیاشم ئەم بارودۆخە كاتیە و تێدەپەڕێت، ئێمەش وەكو وڵاتی كۆریای باشوور بەردەوام دەبین لە هاوكارییەكان و پێشخستنی پەیوەندییەكانمان لە هەموو روویەكەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور رایگەیاند: بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاكان بەڵام بەهۆی گرانی نرخی شتومەكەكانی و هاتنە ناوەوەی وڵاتی چین لە بازاڕەكانی جیهان و كێشە ئابووری و سیاسەكانی وڵاتی عێراق ئەم بازرگانییە سستی بەخۆیەوە بینی تا دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراق و لە سەرەتای ساڵی 2004 دووبارە پەیوەندییە بازرگانیەكان دەستی پێكردەوە لەو كاتیەوە تا ئێستا رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە.
وتیشی: كردنەوەی كونسوڵی گشتی وڵاتی كۆریا لە هەرێمی كوردستان گرنگترین هەنگاو بوو بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكان و تایبەت بواری بازرگانی و ئابووری.
د. دارا ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا وڵاتی كۆریای باشوور دەتوانین بڵێین لە ریزبەندی یەكەم دێت لە رووی بەرهەمەكانی ئۆتۆمبێل و ئەلیكترۆنیات لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور هیوای ئەوەشی خواست كە لە رێگای كونسوڵی گشتیان لە هەولێر بتوانن شاندی بازرگانی بێنن بۆ هەرێمی كوردستان،  ئێمەش وەكو ژوور هەموو ئاسانكارییەكان بۆ دەكەین بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ئاشنا ببن و ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێم ببینن و لە هەمان كات دا بەشدار بن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و دەتوانن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەممكانی خۆیان بكەنەوە بۆ ئەوەی خەڵكان و بازرگانانی كوردستان لە نزیكەوە ئاشانا بن بە بەرهەمەكانی وڵاتی كۆریای باشوور.
لە كۆتاییدا كونسوڵی كۆریای باشوور لە هەولێر سوپاسی پێشنیارەكانی كرد، بەڵێنی دا بە كاركردن لەسەری.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2007 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑