تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 ئەیلول 2016
رۆژی پێنجشەممە 22/9/2016 لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولرەحمان بە بەشداری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان و بەرپرسان دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیك كرایەوە.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بوو، وە رۆژانە لە كاژێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 10 شەو خاوەن كار و كۆمپانیا و هاوڵاتیان بە شێوەیەكی بەرچاو روویان تێدەكرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە سەیری بەرهەم و كاری كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە ببینن كە زیاتر لە 90 كۆمپانیا لە 8 وڵاتەوە تێیدا بەشداربوون.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 21/9/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیر لاری میمۆت بەرپرسی كاروباری ئابووری و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پێشخستنی كەرتی ئابووری هەرێم و گرنگترین ئەو كار و پرۆژانە كرا كە دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئەم كەرتە.
لاری میمۆت وتی: ماوەی كاركردنم لە عێراق وەكو بەرپرسی كاروباری ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دوو ساڵە، ئەمەش جاری یەكەمە كە دێمە كوردستان، بە گوێرەی پرۆگرامەكەمان سێ مانگ جارێك بە مەبەستی یارمەتیدان و لێكۆڵینەوە لە ئابووری كوردستان سەردانی هەولێر دەكەم.
وتیشی: ئەم بارودۆخە ئابووری یە سەختەی كە ئێستا هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لە ئەنجامی ئەم شەڕە نەخوازراوە و دابەزینی نرخی نەوتەوە دروست بووە، بۆیە من لێرەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە لە كۆتایی دا ئێمە و ئێوە بەسەر تیرۆرستانی داعشدا سەردەكەوین ، بەڵام من پێشبینی دەكەم كە نرخی نەوت بەم زووانە ناگەڕێتەوە سەر ئەو نرخە زۆرەی پێشوو بۆیە دەبێت بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك پەرە بە كەرتەكانی تر بدەین.
ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی لە پاڵپشتی كەرتەكانی تایبەت و سێكتەرەكانی جێگرەوەی نەوت رۆڵی تایبەتی خۆی دەبێت.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنان رایگەیاند: كە ئیش و كار كردن بە سیستەم و یاسای سۆشیال شكستی خواردووە، زۆر لە سێكتەرەكان بە بێ كەرتی تایبەت ئەنجام نادرێت، هەموو ئەو وڵاتانەی كە پشتیان تەنها بە نەوت بەست وا بیریان دەكردەوە كە بەرزی نرخەكەی بەردەوام دەبێت ئەوا هەڵە بوون، ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخەكەی دەرئەنجامەكان دەركەوتوون. 
ئەوەشی خستە روو: دەبێت لە هەموو كارەكان گۆڕانكاری بكرێت و دوای ئەم شەڕە نەخوازراوە كاربكرێت بۆ هەمواركردنەوەی یاسا و رێسا كۆنەكان، هیواشی خواست كە ئەم شەڕە كۆتایی بێت بۆ ئەوەی دەست بكەینەوە بە پەرەپێدانی گشت سێكتەرەكان.
سەرۆكی ژوور وتیشی: ئێمە نوێنەری كەرتی تایبەتین، هەموو وڵاتێكیش پشت بە كەرتی تایبەت دەبەستێت لە زۆر لە سێكتەرەكان، لە پەرەپێدانی كەرتی گەشت و گوزار و پیشەسازی و كشتوكاڵی سەركەوتوو نەبووین.
لە كۆتاییشدا سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی خواست، داوەتنامەیەكی پێشكەش كرد بۆ ئەوەی بەشدار بێت لەو كۆنفڕانسەی كە بڕیار وایە لە مانگی داهاتوو لەسەر رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری كوردستان سازبكرێت.
ئەویش لایەن خۆیەوە سوپاسی ژووری كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑