تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: هەینی, 01 تەمموز 2016
لە دوایین سەردانی شاندی بازرگانی هەرێم بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆژی 1/7/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر بە یاوەری سەرۆكی ژوورەكانی سلێمانی، دهۆك و كەركووك وە بەشێك لە ئەندامان لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا سەردانی دەزگای هاوكاری RAND یان كرد.
لە كۆبوونەوەیەك دا كە هەریەكە لە لوئەی كۆنستانت لێكۆلەرەوەی سیاسی، رەفیق دۆسانی بەڕێوبەر لە بەشی ئاسیا، خاتوو رۆبین میلی راوێژكاری پێشكەوتوو لە بەڕێوەبردن و شانزی ناتارەج ئابوریناس لە دەزگای RAND ئامادەی بوون وە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە هەریەكە لە رۆس ئەنتۆنی، شێڵی كەڵبێڕتسۆن و هاوارد شاتز ئەندامانی هەمان دەزگا ئامادەبوون.
لەم كۆبوونەوەیە كارو چالاكیەكانی دەزگای ناوبراو لە هەرێمی كوردستان خرایە روو، هەروەها گرنگترین ئەم پرۆژانەی كە دەزگای ناوبراو لە هەردوو كەرتی تەندروستی و خوێندن كە لە كوردستان پێشكەشی كردووە باسی لێوە كرا.
هەروەها پرۆگرامی دەزگای ناوبراو لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری لە ئایندە بۆ هەرێمی كوردستان باسی لێوە كرا.
لە هەمان كات دا سوپاسی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد كە هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بوونە لەگەڵ دەزگای ناوبراو بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی بە باشترین شێوە بگەیەنێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات سوپاسی كردن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ دەزگای ناوبراو پاڵپشتی و هاوكارییەكانی ژوورە بازرگانیەكانی دووپات كردەوە بۆیان، وە جەختیان لەسەر پێشخستنی خوێندنە پیشەییەكان كردەوە لە هەرێمی كوردستان، لە هەمان كات دا هەردوولا ئمادەیی یان نیشاندا بۆ كردنەوەی قوتابخانەیەكی (جۆری) لە هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە دەزگای RAND، دەزگایەكی قازانج نەویستە كە هاوكاریی پێشكەش دەكات لە بواری باشتركردنی سیاسەت و بڕیاردان لە رێی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە.
لە ساڵی 2006ەوە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان خزمەت دەكات لە كەرتەكانی تەندروستی و خوێندن.
1900 خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بە 900 دەستەی لێكۆلەرەوە لە 53 وڵات و بە 75 زمان كاردەكەن.
وە %65 زانیاری ئەم دەزگایە بۆ دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەچێت بە مەبستی یارمەتیدان و هاوكاری كردنی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑