بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Tue, 07 May 2024 07:07:10 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كونسوڵخانەی میسر رۆڵی ژووری بازرگانی هەولێر بەرزدەنرخێنێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68731-كونسوڵخانەی-میسر-رۆڵی-ژووری-بازرگانی-هەولێر-بەرزدەنرخێنێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68731-كونسوڵخانەی-میسر-رۆڵی-ژووری-بازرگانی-هەولێر-بەرزدەنرخێنێت.html كونسوڵخانەی میسر رۆڵی ژووری بازرگانی هەولێر بەرزدەنرخێنێت
بە هۆی پاڵپشتی و ئاسانكاری بەردەوام بۆیان لە لایەن ژووری بازرگانی هەولێرەوە لە كردنەوەی پێشانگای بەرهەمەكانی میسری و سەركەوتوویی پێشانگاكە رۆژی 27/10/2016 هەر یەكە لە ئوسامە محی الدین كونسوڵی بازرگانی لە كونسوڵخانەی میسر لە هەولێر و عاصم ئەلشێخ سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگاكانی میسری لە دەرەوە سەردانی ژووریان كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە هەریەكە لە ئیبراهیم كانەبی جێگری سەرۆكی ژوور،  سەدرەددین كەمال، باقی محەممەد و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لەم دیدارەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی میسر كرایەوە، لە هەمان كاتیشدا جەخت لەسەر بەردەوامی  كردنەوەی پێشانگای لەم جۆرە كرایەوە لە ماوەكانی داهاتوودا.
د. دارا وتی: ئێمە هەمیشە پاڵپشتی هەر لایەنێك دەبین كە بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، رۆڵی كۆمپانیا میسرییەكانیشی بەرز نرخاند كە بەشداربوونە لەم پێشانگایەو بەرهەمەكانیان هەناردەی بازاڕی كوردستان دەكەن، وە پاڵپشتی بەردەوامی ژووری دەربڕی بۆیان.
لە كۆتایشدا خەڵاتی رێزلێنان لە لایەن لە ئوسامە محی الدین و عاصم ئەلشێخ بەخشرایە سەرۆكی ژوور و ئەندامان لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور میدالیای یۆبیلی زێرینی دامەزراندنی ژووری بازرگانی هەولێر پێشكەشی هەردوو لە بەڕێزان كرد.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 31 Oct 2016 07:33:27 +0000