تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 03 حوزەیران 2015
رۆژی 2ی حوزەیران د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە مایكل تۆماس سەرۆكی دەزگای PATHFINDER  و شاندی یاوەری كرد، كە بە مەبەستی هەلی كاركردن و وەبەرهێنان روویان لە كوردستان كردبوو.
لە دیدارێكدا سەرۆكی ژوور دووپاتی پەرەپێدان و بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی كردەوە لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیا و رێكخراوە بازرگانیەكانی بەریتانیا.
ووتیشی لەو ماوەیەی كە بەریتانیەكان بە مەبەستی كاركردن و وەبەرهێنان روویان لە كوردستان كردووە توانیومانە سوود لە ئەزموونیان وەربگرین.
ئەوەشی راگەیاند كە ئێستا كار و بازرگانی لە هەرێم بەردەوامە بەڵام بەهۆی دواكەوتن و ناڕێكی لە هاتنی بودجە لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت ئیش و كارەكان تۆزێك سستی پێوە دیارە، پێشبینی ئەوەشی كرد كە لە داهاتوویەكی نزیكدا گشت ئەم كێشانە چارەسەربن.
سەرۆكی ژوور لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای لە شاندی میوان كرد كە بتوانن لە رێگەی خۆیانەوە هەوڵبدەن بابەتی ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانان و هاوڵاتیانی هەرێم بگەیەننە سەرووی خۆیانەوە چونكە لە راستیدا گەورەترین كێشەی بازرگانانی ئێمە لەگەڵ بەریتانیا كێشەی پێنەدانی ڤیزایە كە ئەمەش كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا، هیواشی خواست كە ئەم كێشەیە لە نزیكترین كاتدا چارەسەر بكرێت.
لای خۆیەوە مایكل تۆماس سوپاسی رۆڵی سەرۆكی ژووری كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا، دڵتەنگی خۆشی دەربڕی سەبارەت بە كێشەی دابینكردنی ڤیزا، بەڵێنی دا كە ئەم كێشەیە بگەیەنێتە سەرووی خۆی.
ووتیشی ئێمە بە پەرۆشەوە دەڕوانینە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی كاری بازرگانیمان لەگەڵ هەرێم بەهێز بكەین، ئێمە لە ساڵی 2006 یەكەم شاندی بازرگانیمان هێنایە كوردستان كە ئەمە دەستپێكی پەرەپێدانی بازرگانی بەریتانیا بوو لەگەڵ هەرێم.
دواتر بڕیار درا هەردوولا كاربكەن لەسەر هێنانی شاندێكی بازرگانان و كۆمپانیا بەریتانیەكان لەساڵی داهاتوو وە بەستنی كۆنفڕانسێكی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.
شایانی باسە ئەم شاندە پێك هاتیبوون لە 6 كەس بە سەرۆكایەتی مایكل تۆماس سەرۆكی دەزگای PATHFINDER بە یاوەری سەرۆكی گرووپی كۆمەڵەكانی پەرلەمانی بەریتانیا و نوێنەری 4 كۆمپانیا لە بوارەكانی سەلامەتی و هاتوچۆ و كیمیایی و نەوت و غاز ودارایی بە مەبەستی كاركردن و بینینی لە نزیكەوە سەردانی كوردستانیان كردبوو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑