رۆژی 6ی ئایاری 2015 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە حاجی ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و مەلا مەجید سورچی و باقی محەممەد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری عەجمانیان كرد لە لایەن عەبدوڵا بن محەممەد سەرۆكی ژووری عەجمان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری عەجمان پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو ژوور و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەولێر و عەجمان گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەروەها هەردوولا لەسەر دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش رێككەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا شاندی بازرگانی هەردوولا سەردانی یەكتر بكەن.
شاندی بازرگانی هەولێر هیوای خواست كە بازرگانان و كۆمپانیا ئیماراتیەكان بتوانن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم بە تایبەت لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی.
وا بریارە لە ماوەی داهاتوودا شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەجمان بە یاوەری چەند بازرگان و خاوەن كۆمپانیایەكی ئیماراتی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بكەن و یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن واژوو بكەن.