ریێككەوتی 15/2/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی نوسینگەی بازرگانی لە كونوسڵخانەی میسر بە سەرۆكایەتی سیناْ محەممەد عەلی كونسوڵی بازرگانی لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان رایانگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان هیوایان خواست كە لەماوەی داهاتوو ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا بەرەو پێش بچێت.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور پاڵپشتی و ئامادەیی خۆیی و ژووری دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك.