تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 12 تشرینی دووەم 2015
رۆژی ٢٠١٥/١١/١١ لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە مەبەستی راگەیاندنی چالاکیەکانی خولی هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و کەرەستەی خۆراکی عێراقی سازکرا کە بڕیار وایە رۆژانی ١٦ - ١٩ ئەم مانگە لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبچێت.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا هەریەک لە نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و نوێنەری کۆمپانیای رێکخەری پێشانگاکە و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وە ژمارەیەک لە بەرپرسان و دپلۆماتکاران و پیاوانی کار و نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن ئامادەبوون.
لە وتەیەکدا فادی دەروێش نوێنەری کۆمپانیای رێکخەری پێشانگاکە وتی: بڕیاری رێکخستنی ئەم پێشانگایە لەم ساڵەدا بەهۆی ئەم رەوشە ناهەموارەی کە عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی پێیدا تێپەڕ دەبێت، دڵنیاکردنەوەیە لەسەر جێگیری و پێداگیری بۆ پێشکەوتن لە بواری ئابووری لە هەرێمدا، بەتایبەتی کە پێشانگای کشتوکاڵی خۆراک وێستگەیەکی ساڵانەی بنەڕەتیە و کۆمپانیا جیهانیەکان تێیدا کۆدەبنەوە و ئارەزووی بەشداریکردن و دەستپێکردنی پرۆژەی جۆراو جۆر دەکەن کە هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستی پێیان هەیە
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمساڵ پێشانگاکە فراوانترە بەهۆی زیاتری کۆمپانیای وڵاتانی دیکە لە چاو پێشانگای ساڵی رابردوو.
پاشان فیدائەددین گەردی نوێنەری ژووری بازرگانی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کردوو پشتگیری ژووری بازرگانی هەولێری بۆ سازكردنی ئەم جۆرە پێشانگایانە نیشاندا و باسی لە رۆڵی ژوور كرد لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ ووڵاتان كە ئەمە وای كردووە كۆمپانیا بیانیەكان بە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بناسێنن..
شایانی باسە لەم پێشانگایە ١٣٠ کۆمپانیا لە ١٨ وڵاتی جیاواز بەشداری دەکەن کە (٥) وڵاتی عەرەبی و (٧) وڵاتی ئەوروپی و (٤) وڵاتی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی ئێران و تورکیا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑