لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس سەرۆكی ژوور وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە كە پەیوەندیدار بوو بە رەوشی بازرگانی هەرێم و كاریگەری رەوشی ئەم دواییەی ناوچەكە لەسەر ئابووری هەرێم و كاریگەری بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە، هەرەها سەرۆكی ژوور راشیگەیاند كە ئێستا هەرێمی كوردستان زۆر ئارامە و كۆمپانیاكان و بازرگانان بەشێوەیەكی ئاسایی كاروبارەكانیان بەڕێوە دەبەن و هەرێمی كوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەتی دەرگایەكی بازرگانیە بۆ هەموو عێراق و هیواشی خواست بە پێكهێنانی كابینەی نوێ ی حكومەتی عێراق كێشەی بودجە و بڕینی مووچە لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە چارەسەر بێت.