چوار شەممە, 28 ئایار 2014 08:50

دیداری كاری تونسی –كوردستانی

دیداری كاری تونسی –كوردستانی 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەهاوكاری بالیۆخانەی تونس لە عێراق و, بەهەماهەنگی لەگەل ناوەندی پەرەپێدانی هەناردەی تونسی دیداری كاری تونسی –كوردستانی كاتژمێر (10)ی بەیانی رۆژی دووشەممە لە هەولێر لە هۆتێلی نێودەوڵتیی هەولێر (شیراتۆن) ساز دەكات .
ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیایانەی دەیانەوێ بەشداری لەو دیدارەدا بكەن دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژوورەكەمانەوە لە رێگای موبایلی ژمارە :
                                  0750 463 86 19  
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
شاندێكی بازرگانی كوردستان كەپێك هاتبوو لە سیروان محمد سەروكی ژووری بازرگانی سلیمانی و فدا‌ءالدین گە ردی ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری ژووری بازرگانی هەولێر و چەند بازرگانیكی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەردانی تایلەندیان كرد.
رۆژی 5/22 لە لایەن كالین سەرەسین سكرتیری گشتی بوردی بازرگانی ژووری بازرگانی تایلند لە بانكوكی پایتەختی ئەو ولاتە پێشوازی لە شاندەكەی كوردستان كرا ، لە دانیشتنێكدا كە بە ئامادەبوونی بالیوزی تایلاند لە ئوردن وعیراق بەرێوەچوو باس پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستانی ولاتی تایلەند كرا بە مەبەستی هەولدان بۆ كارا كردن و بەرەو پێشبردنیان . 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە ئامادەبوونی حوسێن مەحمود خەتیب سەفیری عێراق لە ئەڵمانیا و عاشور كەربولی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هاشم محەمەد بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وە هەریەك لە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور و ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وەكو نوێنەری ژوور و بازرگانانی هەولێر، وە نوێنەری ژووری بازرگانی نۆرنبێرگ و ژمارەیەك لە كۆمپانیای ئەڵمانی و عێراقی چوارەمین كۆڕبەندی كاری عێراقی بۆ هەلی وەبەرهێنان لە عێراق بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی عەرەبی و ئەوروپی و ناوین بۆ پەرەپێدان و هاوكاری ژووری بازرگانی نۆرنبێرگ لە 19-20ی ئایار لە بارەگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی نۆرنبێرگ لە ووڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
لەو كۆڕبەندەدا باس لە چۆنیەتی دەستخستنی هەلی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ئەڵمانیەكان  لە عێراق و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا كرا و پاشان باس لە دوایین پەرەسەندنەكانی ئابووری عێراق كرا.
وە پاشان لە دنیشتنێك دا نوێنەرانی ژوور داوایان لە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان و ژووری بازرگانی نۆرنبێرگ كرد سەردانی هەرێم  بكەن و پەیوەندییەكان زیاتر پەرەی پێبدرێت و كۆمپانیا ئەڵمانیەكانیش بتوانن لقی خۆیاان بكەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
لە لایەن خۆشیانەوە ژووری بازرگانی نۆرنبێرگ خۆشحاڵی خۆی بەم داوەتە دەربڕی و رایانگەیاند كە لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ شاندێكی بازرگانی و كۆمپانیای ئەڵمانی سەردانی هەولێر دەكەن.
هەر لە درێژەی سەردانەكەیاندا رۆژی 22ی ئایار بە ئامادەبوونی عەدنان قەسار سەرۆكی پێشوتری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتە عەرەبیەكان و جێگری پارێزگاری ڤیەننا و نوێنەرانی ژوور بەشداربوون لە ساڵوەگەری 25 ساڵەی ژووری بازرگانی عەرەبی – نەمساوی لە شاری ڤیەننا لە پایتەخی ووڵاتی نەمسا.
لەم سەردانەیاندا نوێنەرانی ژوور چەند دانیشتنێكیان ئەنجامدا لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیا نەمساوییەكان بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن و لقی كۆمپانیاكانیان بكەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 28 ئایار 2014 07:46

ئاگاداری

بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەیەك دەربارەی نەوتی عێراق
لە 16 تا 18ی حوزەیران 2014 لە شاری لەندەن  
بە ئامانجی یەكتری ناسین و بەستنی پەیوەندی لەگەل بەرپرسان لەسەر ئاستی دەرەكی و گفتوگۆ كردن لە سەر دەرفەتەكانی كاركردن و یاساكانی بواری پیشەسازی نەوت لەعێراقدا  لە 16 تا 18ی حوزەیرانی 2014 لە شاری لەندەن كۆنگرەیەك لە لایەن كۆمەلەی(CWC)ی بەریتانی سازدەكرێت ، ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیایانەی دەیانەوێ بەشداری لەو كۆنگرەیەدا بكەن دەتوانن پەیوەندی بكەن بە :
 
Mobile: +44 20 79780349
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
 
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
0750 126 58 59
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 28 ئایار 2014 07:44

ئاگاداری

ئاگاداری
لە 12 – 16/ 6 / 2014 پێشانگای (انتر بیلد) لە شاری قاهیرەی پایتەختی ووڵاتی میسر سازدەكرێت ،  ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیایانەی دەیانەوێ بەشداری لەو كۆنگرەیەدا بكەن دەتوانن پەیوەندی بە ژوورەكەمانەوە بكەن:
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
0750 126 58 59
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑