دیدارێكی بازرگانی لە نێوان كۆمپانیا كوردستانیەكان و ئەڵمانیەكان بەڕێوەچوو
 
رۆژی 13ی ئایار لەسەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و سەرۆ دزەیی سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان – لقی هەولێر و نیهاد قۆجە قائیمقامی ناوەندی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و كۆمپانیا خۆماڵی یەكان پێشوازییان لە شاندێكی بازرگانانی ئەڵمانیا كە پێكهاتبوون لە 15 كۆمپانیا لە بوارەكانی نەوت و ئاو و ئاوەدانكردنەوە و ئاسایش پێكهاتبوون كە بە هاوكاری رێكخراوی (NUMOV) و دیالۆگی بازرگانی عێراقی – ئەڵمانی رێكخرابوو بە سەرۆكایەتی گێنتەر مۆل ئەندامی ئەم رێكخراوە كرد.
سەرەتا جێگری سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی شاندەكە و ئامادەبووان و رێكخراوی ((NUMOV ی كە بۆ جاری سێیەمە شاندی لەو جۆرە دەهێنێتە كوردستان كرد، پاشان پێگەی شاری هەولێری لە رووی ئابووری و ئەمنیەوە بە جیاواز لەگەڵ بەشەكانی دیكەی عێراق بۆ ئامادەبووان باس كرد و روونیشیكردەوە كە تا ئێستا 2300 كۆمپانیای بیانی لە هەرێم كاردەكەن لەو ژمارەیەش 81یان ئەڵمانین كە رێژەیەكی كەمە، چونكە ئاسانكارییەكی زۆر هەیە بۆ هەر كۆمپانیایەك كە بیەوێت لقێكی خۆی لێرە بكاتەوە یان بیەوێت كارگەیەك یان كۆمپانیایەك دابمەزرێنێت چ بە تەنیا یان بە هاوبەشی، هیواشی خواست پەیوەندیەكان زیاتر پەرە بسێنێت.
لە لایەن خۆشیەوە گێنتەر مۆل سوپاسی ژووری كرد بۆ رێكخستنی ئەم كۆبوونەوەیە سەرسامی خۆشی بە هەولێر دەربڕی و كورتە باسێكیشی لەسەر رێكخراوەكەیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و هیواشی خواست ئەنجامی كۆبوونەوەكان ئیجابی بێت بۆ هەردوولا.
پاشان رۆد گریدل سەرۆكی بەشی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی ووزەی ئەڵمانیا كە بە یاوەری شاندەكە هاتبوو ووتەیەكی پێشكەش كردوو رایگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی هاوبەش پەیدابكەن و دڵخۆشی خۆشی بە یاساكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان نەشاردەوە و پاڵپشتی حكومەتی ئەڵمانیاشی بۆ ئەو رێكخراوانە دەربڕی كە دەبنە هۆی پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی و هەموو شتەكانیشی بە ئیجابی وەسفكرد.
ئنجا سەرۆ دزەیی پاش بەخێرهاتن رایگەیاند كە هەولێر دەرگایەكی ئابووری یە بۆ هەموو بەشەكانی عێراق، لە ماوەیەكی كورت دا پەرەسەندێكی ئابووری زۆر گەورەی بەخۆوە بینیوە، ئامادەیی یەكێتیەكەشیانی بۆ نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك و هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوودا كۆمپانیا ئەڵمانیەكان زیاتر بن لە هەرێمی كوردستان.
پاشان بازرگانانی هەردوولا خۆیان ناساند و بیر و رای خۆیان ئاڵوگۆڕ كرد و ئێوارە خوانێكیشان لە لایەن ژوورەوە بۆ رێكخرا.
شایانی باسە رێكخراوی (NUMOV)ی ئەلمانی كورتكراوەی German Near and Middle east Association رێكخراوی رۆژهەڵاتی ناوین و باكووری ئەفریقیا، یەكێكە لە رێكخراوە بازرگانیە بەهێزەكانی ئەڵمانیا كە لە ساڵی 1934 دامەزراوە وە لە لایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە پشتگیری دەكرێت و ساڵانە چەندین شاندی بازرگانی لە خاوەن كۆمپانیاكان و پیاوانی كاری ئەڵمانی دەباتە ووڵاتان و كۆبوونەوەیەان بۆ رێك دەخات لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیای ووڵاتی میواندار، ئەمەش جاری سێیەمە كە سەردانی كوردستان دەكات و بەرهەمی باشیشی هەبووە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑