شاندێكی بەشی ئابووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ژووری كرد
رۆژی 12ی ئایار شاندێكی بەشی ئابووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی خاتوو ماریا سەردانی ژووری كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی ئانانجیان لەم سەردانە بۆ ئاگاداربوونە لە كارو چالاكیەكانی ژوور و هەروەها پێگەی ژوور لە هەرێمی كوردستان گرنگترین ئەو ئاستەنگانە بزانن كە دێتە پێش ئابووری كوردستان و وەبەرهێنەرانی بیانی.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند كە ئێستا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر نزیكەی 35000 ئەندامی هەیە و هەماهەنگی زۆر هەیە لە نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت وە راشیگەیاند كە ئێستا نزیكەی 2300 كۆمپانیای بیانی لە هەرێم كاردەكەن لە گشت بوارێك بەڵام كۆمپانیا ئەمریكیەكان بە رێژەیەكی ئێجگار كەم هەن، ئێمە چلوەڕێ ی ئەمەمان نەدەكرد، چونكە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارچەكانی تری عێراق لە هەموو روویەكەوە جیاوازە بە تایبەتی لە بواری ئەمنی.
راشیگەیاند كە ئێستا شاری هەولێر بۆتە سەنتەرێكی بازرگانی بۆ هەموو شارەكانی تری عێراق، گرنگترین ئاستەنگیش كە بۆیان بێتە پێش ئەوا ئێمە بەشێكین لە عێراق و میدیا جیهانیەكانیش بە شێوەیەكی گشتی باسی دۆخی ئەمنی عێراق دەكەن تا ئێست بۆ بازرگانانی ئێوەیان روون نەكردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ بەشەكانی تری عێراق وە كێشەیەكی تریش بوونی یاسا كۆنەكانە سەبارەت بە بواری ئابووری كە تا ئێستا حكومەتی عێراقی نەیگۆڕیوە، داواشی كرد كە ئێوە بتوانن وا لە بازرگانەكان و وەبەرهێنەری خۆتان بگەیەنن كە هەرێمی كوردستان چۆنە ئەوەتا بە چاوی خۆتان دەیبینن، وە هیواشی خواست جارێكی تر سەردانمان بكەنەوە بە وەفدێكی بازرگانی و خاوەن كۆمپانیای گەورە و بشتوانین كە ئێمە وەكو ژوور لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی ئەمریكا كۆببنەوە و پەیوەندی یەكی بازرگانی بەهێز دروست بكەین.
خاتوو ماریاش سوپاسی كردن و دەست خۆشی لەم تێبینیانە كرد و رایگەیاند كە ئەو پێشنیارەكان بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیەنێ و هەوڵدەدەین كە لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییەكان بەهێزتر بكەین لە رێگەی شاندی بازرگانی نێوان هەردوولا.