بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 30 ئازار 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 05 May 2024 14:02:55 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8396-كۆڕبەندی-وەبەرهێنان-لە-عێراق-و-هەرێمی-كوردستان-لە-هەولێر-بەڕێوەچوو.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8396-كۆڕبەندی-وەبەرهێنان-لە-عێراق-و-هەرێمی-كوردستان-لە-هەولێر-بەڕێوەچوو.html كۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەبی كۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، رۆژی 29 ی ئادار لە هۆتێلی رۆتانا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ژمارەیەك وەزیری پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ووڵاتانی عەرەبی و بە بەشداری 200 كۆمپانیا و سەرمایەدار و ژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكان و راگەیاندنكارانی خۆماڵی و عەرەبی و بیانی سازكرا.
لە كۆڕبەندەكەدا نوێنەری سەرۆكی هەرێم و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی لە هەرێمی كوردستان فەراهەم كراوە دەرفەتێكی باشی رەخساندووە بۆ وەبەرهێنان و رەخساندنی دەرفەتی كار.
هاوكات هەر لەو كۆڕبەندەدا د. رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند: ئەنجامدانی كۆڕبەندی لەو جۆرە كاریگەری باشی لەسەر بووژانەوەی ئابووری و بازرگانی لە عێراق دەبێت، بۆ ئەمەش زەمینە و دەرفەت لەبارە تا وەبەرهێنەرانی بیانی روو لە عێراق بكەن و سەرمایەكانیان وەگەڕ بخەن.
هەروەها گوتیشی: بەهۆی ئەو ئابوورییە باشەی عێراق لە بواری نەوتدا هەیەتی، قەیرانە ئابوورییەكەی ساڵی 2009ی جیهان كاریگەری ئەوتۆی نەكردە سەر عێراق، راشیگەیاند رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لەساڵی 2017ەدا بە پێی پلانێك بۆ نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە ئەمەش دەرفەتێكە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی.
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە ووتەیەكدا رایگەیاند: ئەنجامدانی كۆنگرەی لەو جۆرە دەرفەتێكی باشە بۆ دروستكردنی پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنانی دەرەوە و دەبێتە  هۆی لەیەك نزیكبوونەوەی سەرمایەدارانی ووڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، هاوكات هەنگاوێكیشە بۆ زۆربوونی دەرفەتی كار.
شایانی باسە ئەنجامدانی كۆڕبەندەكە لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان بۆتە دەروازەیەكی گرنگی ئابووری بۆ وەبەرهێنەران و كۆمپانیا جیهانیەكان،
سازكردنی ئەو كۆڕبەندە لە ئەنجامی بڕیارێكی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەبی دا هاتووە كە بریتی یە لە بەستنی 116ەمین كۆنگرەی ئەو رێكخراوە لە 30 ئەو مانگەدا لە هەولێر دوای دابڕانی عێراق لە كۆمەلگەی نێو دەولەتی پچرانی پەیوەندیەكانی بەو یەكێتیەوە بۆ ماوەی 42 ساڵ ئەم جۆرە كۆنگرەیە لەو ووڵاتەدا نەبەستراوە، بە سوود وەرگرتن لە باری ئارامی و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر  دەست نیشانكرا بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو رووداوە ئابوورییە گرنگە. 
 
 
 
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 30 Mar 2014 10:25:15 +0000