تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 شوبات 2014
بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك "كیا سۆرینتۆ" پێش سەرجەم ركابەرەكانی دەكەوێت ‌و پلەی یەكەم بەدەست دێنێت، لە چوارچێوەی ئۆتۆمبێلی پاڵنەری چواری بۆ سەرووی 40,000 دۆلار، كە نازناوی خەڵاتی "ئۆتۆمبێلی ساڵی 2013"ی بەدەستهێنا، كە لەلایەن گۆڤاری ئۆتۆمبێلی ئوسترالی "درایڤ" پێشكەش كرا.
دوای ئەوەی ئەستێرەی كیا سۆرینتۆ SLI-Diesel  لە ساڵی 2012 درەوشایەوە، سۆرینتۆ پارێزگاری لە پێشكەوتنی كردبەسەر باشترین ركابەرەكانی لەساڵی 2013دا، بەجۆرێك دووبارە ناوبژیوانەكان ستایشی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی پاڵنەری چواریی هاوڕێی خێزانیان كرد بۆ نەرمونیانی شەش خێراییەكەی "شەش گێڕییەكەی"، سەلامەتی گشتی لەسەر رێگاكان، حەوانەوەی سواربوونی ‌و جوانیی ‌و كەشخەییەكەی لە ناوەوە و دەرەوەدا.
سۆرینتۆ چەندین خاڵی تری بەدەست هێناوە بەرامبەر تایبەتمەندیی گرەنتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ‌و خزمەتگوزاریی چاككردنەوەی نایابی خولی بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاخود (بڕینی ماوەی 15000 كم).
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای كیا مۆتۆرس لە ئوسترالیا رایگەیاند: دركپێكردنی لیژنەی ناوبژیوان بە تایبەتمەندیی بەردەوامی، بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر گەشەكردن ‌و بووژانەوەی كیا مۆتۆرس لە گۆڕەپانەكە ‌و تایبەتمەندیی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە ‌و رازیكردنی كڕیارانیەتی.
"تۆنی بارلۆ" وتیشی: "كیا مۆتۆرس دوو دڵ نیە لەسەر سووربوونی لە پێشكەشكردنی باشترین بۆ بەكارهێنەرانی لە ئوسترالیا لە رووی ئەزموونی لیخوڕینێكی جیاواز و سەلامەتیی گشتی لەسەر رێگاكان ‌و كوالیتیدا"، ئەوەشی راگەیاند: "كاریگەریی هەوڵە بێوچانەكان لە زیادبوونی باشكردنی هێمای بازرگانیی كیا مۆتۆرس ‌و كوالیتی ئۆتۆمبێلەكانی ‌و دانپیانانی شارەزایانە بەوە".
"بارلۆ" ئەوەشی راگەیاند: "ئەو خەڵاتانەی كە كیا سۆرینتۆ‌و ئۆتۆمبێلەكانیتر لە كۆمەڵەی كیا مۆتۆرس بەدەستیان هێناوە، بەڵگەیە لەسەر بەردەوامبوون ‌و هەوڵدان لە پێشكەوتن ‌و پێشەنگبوونی كیا-دا".
وتیشی: بەدەستهێنانی خەڵات ‌و تایبەتمەندیی كە بەدەستی دێنێ، زۆر جێگەی رەزامەندییە بەڵام پاداشتی گەورە ئەوەیە كە هەوڵە بێوچانەكان بەرەكەی دوورییەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری
"جاگوار لاند رۆڤەر" كۆمپانیای تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی نایاب، گەشەكردنی بە رێژەی 46% بەدەستهێنا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا لەساڵی 2013دا، ئەو كارەی كە رەنگدانەوەی زیادبوونە لە پێشوازیكردنی زیاتری ناوچەكە لە بەرهەمەكانی وەك لە پێشووتر. ئەم ئەنجامانەش پێش بەجێهێنانی بەهێزی جیهانیی كۆمپانیاكە دەكەوێ، ئەمەش لە گەشەكردنی فرۆشی جیهانی بە رێژەی 19% لە ساڵی 2013 دەركەوت پاڵپشت بە دەركردنی زنجیرەیەك لە ئۆتۆمبێلی نوێ‌ كە خەڵاتیان بەدەستهێنا، لەوانەش جاگوار "F-TYPE" ‌و رێنگ رۆڤەری وەرزشیی تەواو نوێ‌.
هەروەها فرۆشیی "لاند رۆڤەری رۆژهەڵات ‌و باكوری ئەفریقیا" گەشەكردنی بە رێژەی 49% بە خۆوە بینی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، دوابەدوای خستنە بازاڕی ئۆتۆمبێلی "رێنگ رۆڤەر" كە ئێستا بە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لەو هێما بازرگانییە دادەنرێ، "رێنگ رۆڤەری وەرزش"یش دەركەوتنێكی بەهێزی لە ناوچەكە تۆمار كرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی فرۆشی لەساڵی 2013 دا بە رێژەی 25% بەراورد بە ساڵی پێشوو، پاڵپشت بەشێوەیەكی نیمچەیی بەو پێشوازییە جەماوەرییە گەورەیەی كە ئۆتۆمبێلی "رێنگ رۆڤەری وەرزشی تەواو نوێ‌" بەخۆوە بینی كە لە ناوەڕاستی 2013 نمایش كرا.
بەهەمان شێوە قەبارەی فرۆشیی لە رێگەی بەرهەمەكانی تری "لاند رۆڤەر" بەرز بۆوە، لەوانەش "رینگ رۆڤەر ئیڤۆك" بە زیادبوونێك كە گەیشتە 32% ‌و "لاند رۆڤەر LR4" بە رێژەی 31%، "لاند رۆڤەر LR2" بە رێژەی 33%، ئەمەش بۆ ئەو خستنە بازاڕە سەركەوتووەی بەرهەمە نوێیانەی ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە.
لەبەرامبەردا "جاگوار" لەسەر ئەدا بەهێزەكەی بەردەوامبوو لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی بە رێژەی 30% بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، هەروەها "جاگوار XJ" بەرزترین رێژەی فرۆشی تۆماركرد بە زیادەیەك كە بڕەكەی 38% بوو، دوای ئەویش ئۆتۆمبێلی ساڵۆنی بەناوبانگ "XF" دێت كە گەشكردنێكی باشی بە رێژەی 19% تۆماركرد.
هەروەها "F-TYPE" یەكەم ئۆتۆمبێلی وەرزشی بە دوو كوشنەوە كە جاگوار ماوەی 50 ساڵە دروستی دەكات هەڵكشا بەرەو ئاستی بەرزی پێشبینیكراوی كۆمپانیاكە، كە بە جێگیری رووەو بەدیهێنانی ئامانجەكەی كە خۆی لە تێپەڕاندنی بەشە بازاڕییە بە ئامانجكراوەكەی لە كەرتی ئۆتۆمبێلی وەرزشی دا دەبینێتەوە.
"جاستن ویفینگ" بەڕێوەبەری فرۆشیاریی هەرێمی لە جاگوار لاند رۆڤەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا وتی: 2013 ساڵێكی نمونەیی بوو سەبارەت بە ئێمە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا، ئەمەش بۆ ئەو خستنە بازاڕە سەركەوتووە بێ‌ وێنەیەی "جاگوار F-TYPE" ‌و "رێنگ رۆڤەری وەرزشی تەواو نوێ" دەگەڕێتەوە. ئەم ئەنجامانەش بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەو ئارەزووە زۆرەی كە ئەم ناوچەیە هەیەتی بەرامبەر كڕینی ئۆتۆمبێلە نایابەكان لە هەردوو هێما بازرگانییەكەمان ‌و سەركەوتنی پرۆگرامە جێگیرەكەمان كە هەوڵەكانی لەسەر دیزاین ‌و تەكنەلۆجیا ‌و خزمەتكردنی كڕیارانی چڕكردۆتەوە. 
 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑