تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2014
رۆژی 21ی تشرینی یەكەم سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور وە بە ئامادەبوونی سەدرەددین كەمال و باقی محەممەد ئەندامانی ژوور پێشوازییان لە جان فیلیپ تەشجیان راوێژكاری ئابووری لە كونسولخانەی كەنەدا لە عێراق و ئوردن و لوبنان وە بە یاوەری غەسان ئەشقەر نوێنەری گەورە كۆمپانیای كەندی SNC-Lavalan كرد.
لە دیدارێكدا جان فیلیپ رایگەیاند كە ئێمە وەكو راوێژكار و بەرپرسی كاروباری بازرگانی لە كونسوڵخانەی كەنەدا زۆر بە پەرۆشەوەین كە بانگێشتی كۆمپانیا كەنەدییەكان بكەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە هەرێم ، ئێمە پێشتر توانیمان سەركەوتووبین لە كردنەوەی نوسینگەیەكی بازرگانی كەنەدا و پێدانی ڤیزای كەنەدا لە هەولێر ئێستاش لە هەوڵی نزیك كردنەوەی كۆمپانیایاكانی هەردوولاین بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن و پەیوەندییە بازرگانیەكان زیاتر بەرەو پێش بچن.
هەر لەم دیدارەدا غەسان ئەشقەر باسی لە كارو پرۆژەی كۆمپانیاكەی خۆیان كرد كە لە بوارەكانی رێگاوبان و ووزە و نەوت و گاز دەتوانن پرۆژەی گەورە لە 10 ملیار تا 30 ملیار دۆلاردا كاربكەن و راشیگەیاند كە كۆمپانیاكەیان ئێستا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان كە پرۆژەی گرنگ ئەنجام دەدات لە ووڵاتانی كەنداوی عەرەبی،  ووتیشی ئێمە لەم سەردانەمان بۆ كوردستان هاتووین بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بدۆزینەوە و وەبەرهێنان بكەین ، چونكە كەشی كوردستان زۆر لە بارە بۆ زۆرێك لە پرۆژەی گرنگ.
جێگری سەرۆكی ژووریش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە باسی یاساو رێنماییەكانی وەبەرهێنانی بۆیان كردو كە هەمان پشتگیری و پێدانی مافە بگرە زیاتریش بە كۆمپانیا بیانیەكان لە كۆمپانیا خۆماڵی یەكان چونكە ئێستا كوردستان زۆر پێویستی بەم بوارانەیە كە كۆمپاناكەی ئێوە ئەنجامی دەدات وە بەتایبەتی خاك و پێگەی جوگرافی كوردستان وا هەڵكەوتووە كە لە بوارەكانی گەشت و گوزار و كشتوكاڵ و نەوت زۆر دەوڵەمەندە راشیگەیاند كە ئێمە وەكو ژووری بازرگانی پاڵپشتی خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و، زۆر خۆشحاڵیش دەبین كە بتوانن بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑