بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 28 کانونی دووەم 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 05 May 2024 18:06:18 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری ئامەد سەردانی ژووری كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8334-شاندێكی-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-شاری-ئامەد-سەردانی-ژووری-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8334-شاندێكی-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-شاری-ئامەد-سەردانی-ژووری-كرد.html شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری ئامەد سەردانی ژووری كرد
رۆژی 27/1/2014 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی كارگێری لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری ئامەد كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو ژوورە و ژمارەیەك لە خاوەن كاران.
سەرەتا شاندی میوان دەست خۆشیان لە هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی ژووركرد بۆ ئەو هەموو ئاسانكارییەی كە بۆ بازرگانان و خاوەن كاران كردوویانە, بەتایبەت بازرگانانی ووڵاتی توركیا، روونیشیان كردەوە كە ئەوان وەكو ژووری بازرگانی ئامەد هەوڵ دەدەن ئەم پرۆتۆكۆلەی كە لە نێوان هەردوولا بەستراوە كارای بكەن و هەندێك بڕگەی تر زیاد بكەن كە بەرژەوەندی هەردوولای تێدا بێت, وە پێشنیاری دامەزراندنی لێژنەیەكیان كرد كە پێك بهێنرێت بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێك كە روورووی بازرگانان ببێتەوە لە كوردستان توركیا.
سەرۆكی ژوور ئامادەیی خۆی و ژووری نیشاندا بۆ هەر هەنگاوێك كە خزمەت بە هەردوولا و هاونیشتمانیان بكات، روونیشی كردەوە كە ئێمە جگە لە پەیوەندی بازرگانی پەیوەندی یەك نەتەوەیی و دۆستایەتی كۆمان دەكاتەوە، وە بڕیاریشی دا كە لێژنەیەك پێكبهێنرێت لە نێوان هەردوولا بۆ چاو خشاندنەوە بە پرۆتۆكۆلی نێوانیان و زیاد كردنی ئەو خاڵانەی كە پێویستن بۆ بەهێزكردنی لە پێناو  فروانتر كردنی پەیوەندیەكان و خزمەتكردنی زیاتربە بازرگانان و رەشی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.
شایانی باسە لە ساڵی 2009 پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئامەد ئیمزا كراوە ، وە لەم چەند مانگەی دواییشدا بەهۆی بەرێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا  بەشێوەیەكی بەرچاو باری ئابووری ناوچە كوردییەكانی توركیا بە تایبەتی شاری ئامەد زۆر باشتر بووە و كاری بەرهەمهێنان و بازرگانی بوژانەوەی بە خۆیەوە بینیوە ، بۆیە ئەوان لە هەولی ئەوەدان كە هەماهەنگیان لەگەل ژووری بازرگانی هەولێر فراوانتر بكەن ئەوەش  پێویست بەوە دەكات كە پرۆتۆكۆلەكە بڕگەی تری بۆ زیاد بكرێت و نوێ بكرێتەوە. 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 28 Jan 2014 10:11:12 +0000